ڤیدیۆ؛ ئەهلی بە هاتریکی ئیڤان تۆنی لە هیلالی بردەوە

01-03-2025
ئیحسان تاهیر
ئیڤان تۆنی
ئیڤان تۆنی
نیشانەکردن ئیڤان تۆنی یانەی هیلال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

 

لە یاریی لووتکەی گەڕی 23ـی خولی پیشەگەری رۆشنی سعودیدا، یانەی ئەهلی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی هیلالی بردەوە.
 
هەموو گۆڵەکان لە گێمی دووەمدا لە ماوەی 45 خولەکێکی شێتانەدا تۆمارکران کە تێیدا ئیڤان تۆنی هاتریکی تۆمارکرد.
 
لە گێمی یەکەمدا دوای تەنیا دوو خولەک تۆنی گۆڵی یەکەمی بۆ ئەهلی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 53 گۆڵی دووەمیشی خۆی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 74 یانەی هیلال لە رێگەی سالم دوسەری کاپتنیەوە جیاوازییەکەی کەمکردەوە.
 
حەوت خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە، هیلال بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، کاتێک مارکۆس لیۆناردۆ بەسەرکەوتوویی جێبەجێی کرد.
 
لە خولەکی 87 تۆنی گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەی ئەهلی تۆمارکرد و یەکەم هاتریکی لە خولی پیشەگەری رۆشنی سعودی تۆمارکرد.
 
بەم ئەنجامە یانەی ئەهلی لە دوای وەرزی 2015-2016 لە خولی پیشەگەری سعودیە یەکەمجارە لە ریاز لە یانەی هیلال بباتەوە و ئێستا بەجیاوازی گۆڵ لەدوای نەسڕی خاوەنی پلەی سێیەم لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە.
 
یانەی هیلال گورزێکی گەورەی بەر هیواکانی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە کەوت و لە پلەی دووەمدا مایەوە، کە بە پێنج خاڵ لە دوای یانەی ئیتیحادی پێشەنگدایە و ئیتیحاد یارییەکی کەمترە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە