مۆرینیۆ تووڕەیە.. ئەو ناوبژیوانەی منی دەرکرد خەڵکی ئەو شارەیە کە یوڤێنتوسی لێیە

01-03-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن مۆرینیۆ، خولی ئیتاڵیا، رۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، هێرشی تووندی کردە سەر ناوبژیوانی چوارەمی یاری نێوان یانەکەی و کریمۆنێزی لە خولی ئیتاڵیا کە رۆما 1 - 2 یارییەکەی دۆڕاند.
 
لە یارییەکدا، ناوبژیوانی یارییەکە لە خولەکی یەکەمی گێمی دووەمدا، بە کارتی سوور مۆرینیۆی لە یاریگە کردە دەرەوە.
 
مۆرینیۆ دوای یارییەکە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانان گوتی، "من کەسێکی سۆزاویم، بەڵام شێت نیم، بەدڵنیاییەوە شتێک روویدابوو بۆیە وا تووڕەبووم و هەڵچووم".
 
سپێشەڵ وەن زیاتر گوتوویەتی، "لەوە دەکۆڵمەوە کە رێوشوێنی یاسایی لە دژی سیێرای ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکە بگرمە بەر و سکاڵای لەسەر تۆمار بکەم. سیێرا بە ناوبژیوانی گوت دەرمبکات".
 
مۆرینیۆ کە بەتووڕەیی و نیگەرانییەوە بۆ میدیاکان دواوە، ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکە تۆمەتبارکردووە بەوەی لەبەرخاتری دوورخستنەوەی لە یاری رۆما و یوڤێنتوس، ئەوی دەرکردووە.. ئەو زیاتر دەڵێ، "ناوبژیوانی چوارەم راستگۆ نییە، دەنا دەبێ ئەوە ئاشکرا بکات کە بە منی گوت، من نامەوێ باوەڕ بەخۆم بکەم، بەڵام ئەوە روونە کە ناوبژیوانی چوارەم کە بووە هۆی دەرکردنم، خەڵکی شاری تۆرینۆیە، ئێمەش رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە تۆرینۆ بەرامبەر یوڤێنتوس یاریمان هەیە، ئەو بە شێوازێکی نەشیاو قسەی لەگەڵ مندا کرد".
 
مۆ، هەروەها دەڵێم "دەمەوێت بزانم ئاخۆ ئەوەی کە ناوبژیوان بە منی گوت، ریکۆرد کراوە یان نا؟ چونکە ئەو بەبێ بیانوو قسەی لەگەڵ مندا کرد و من دوای یارییەکە چوومە ژووری جلگۆڕینی ناوبژیوانەکان و سیێرا لەبیری کردبوو کە چی بە من گوتووە، لەوانەیە ئەو کەسێکی بەهێز بێت لە نێو یاریگەدا، من لە دەرەوەی یاریگەش رێزی دەگرم، ئەگەر ئەو رێزم لێبگرێت".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە