مەحرز مزگەوتێکی گەورە لە جەزائیر دەکاتەوە

01-03-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریاز مەحرز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ریاز مەحرز، ئەستێرەی جەزائیری و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی مزگەوتێکی گەورە لە شارەوانی بنی سنوسی وڵاتەکەی دروستدەکات.
 
میدیای جەزائیر بڵاویکردەوە، یوسف بلمەهدی، وەزیری کاروباری ئاینی و ئەوقافی جەزائیر، مزگەوتی ئەلتەوای لە شارەوانی بنی سنوس لە ویلایەتی تلمسان کردەوە، کە مزگەوتەکە لەلایەن ریاز مەحرز، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتییەوە پارەی دروستکردنی خەرجکراوە.
 
لە رێوڕەسمی کردنەوەی مزگەوتەکەدا حەلیمەی دایکی ریاز مەحرز ئامادەبوو و هاوشانی وەزیری کاروباری ئاینیی جەزائیر شریتی کردنەوەی مزگەوتەکەی بڕی.
 
ریاز مەحرز پێشتر بەڵێنی دابوو مزگەوتێک لە شاری دایک و باوکی دروستبکات.
 
ئەستێرە جەزائیرییەکەی مانچێستەر سیتی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دایکبووە، باوکی کۆچی دواییکردووە و دایکیشی خەڵکی شاری بنی سنوسی ویلایەتی تلمسانی جەزائیرە.
 
ریاز مەحرز سەرەڕای ئەوەی لە جامی ئەفریقادا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نەیانتوانی بگەنە قۆناخی دووەم و لە قۆناخی یەکەمدا کرانە دەرەوە، لەم وەرزەدا لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و لە 25 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 18 گۆڵ و 7 ئاسیستی هەبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە