سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەستگیرکرا

01-03-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

 

بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لە دژی سومبوولە دیارەکانی بارسێلۆنا، دادگای کەتەلۆنیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەکرد.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی شاری بارسێلۆنا، گەمارۆی بارەگای یانەی بارسێلۆنایان داوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتای ساڵی رابردوو درابوونە پاڵی ماریا بارتۆمیۆ و راوێژکارەکەی کە نزیکەی 100 پەیجیان دروستکردبوو بۆ دژایەتیکردن و ناشرینکردنی ئەستێرەکانی بارسا و نەیارەکانی بارتۆمیۆ".

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد: "ئەمڕۆ پۆلیسی بارسێلۆنا ماریا بارتۆمیۆ و ئۆسکار گراویان دەستگیرکرد، هەروەها چەند کەسێکی نێو ئیدارەکەی بارتۆمیۆش فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرکراوە بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە، دیارترینیان خایمی ماسفیریر راوێژکاری بارتۆمیۆ، رۆمان گۆمێز بۆنتی سەرۆکی خزمەتگوزارییە یاساییەکانی سەرۆکی پێشووی یانەکە کە ئەوانیش لەلاین پۆلیسی کەتەلۆنیاوە دەستبەسەر کراون".

ساڵی 2014 ساندرۆ رۆسێک بەتۆمەتی گەندەڵی لە گرێبەستی نەیمار دەستگیرکرا، ئەوکات ماریا بارتۆمیۆ وەکو جێگری سەرۆک کارەکانی رۆسێلی رایی دەکرد، پاشان خۆی کاندید کرد و بە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا هەڵبژێردرا، بەڵام لەژێر گوشار و ناڕەزایەتییەکی زۆری کاندیدانی سەرۆکی داهاتووی بارسێلۆنا و هاندەرانی یانەکە لە 28ی ئۆکتۆبەری 2020 دەستی لە پۆستی راهێنەریی بارسێلۆنا کێشایەوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە