پەیامی پێدری بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

01-03-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پێدری گۆنزالێز پێکانی یاریزانان
A+ A-

رووداو دیجیتال

پێدری گۆنزالێز، یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، باسی رەوشی پێکانەکەی کرد و پەیامێکی بۆ هاندەرانی یانەی کەتەلۆنی نارد.

پێدری تەمەن 18 ساڵ، لە یاریی یانەکەی بەرامبەر سێڤییا لە لالیگادا، کە 2 - 0 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، تووشی پێکان بوو، نەیتوانی یارییەکە تەواوبکات و 20 خولەک پێش کۆتایی یارییەکە یاریگەی جێهێشت.

بارسا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکرد کە دوایین پشکنین دەریخستووە کە پێکانەکەی پێدری لە ماسوولەکەکانی قاچی چەپیەتی.

هەرچەندە بارسێلۆنا رایگەیاند کە کاتی گەڕانەوەی پێدری بۆ یارییەکان پەیوەستە بە خێرایی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی، بەڵام پێدرێ لە پۆستێکدا دڵنیایی دەداتە هاندەرانی بارسا.

پێدری لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەیدا، نووسیویەتی "زۆر دڵخۆشم بە ئەنجامی پشکنینەکان".

پێدری هەروەها دڵخۆشی خۆی بەبردنەوەی بارسا لە سێڤییا نیشاندا و گوتی "منیش بەو یارییە ناوازەیە دڵخۆشم، هەمووان باش یارییان کرد، ئەو سەرکەوتنە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو".

یاریزانە لاوەکەی بارسا، لە کۆتایی پۆستەکەیدا هیوای بە هاندەرانی یانەی کەتەلۆنی داوە و نووسیویەتی "بەڕاستی زۆر دڵخۆشم و کاردەکەم بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا بگەڕێمەوە و لەگەڵ هاوڕێکانمدا دەست بە مەشق و یاری بکەمەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە