پێشنیازێکی نوێ بۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیا

01-03-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگی ئاسیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەندێ لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئاسیا پێشنیازێکیان کردووە بۆ ئەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەردەوام بێت، کە لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مەترسیدایە.

پێشنیازەکە بە جۆرێکە کە چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2020 بەشێوازی خول بەڕێوەبچێت و تیپەکانی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش بکرێن و یارییەکانی هەر کۆمەڵەیەک لە وڵاتێک بەڕێوەبچن کە کۆرۆنای نەگەیشتبێتێ.

تا دێت ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە و بەهۆیەوە چەندین چالاکی وەرزشی و یاری تۆپی پێ دواخراون و ئەگەر پاشەکشە نەکات و بەردەوام بێت لە بڵاوبوونەوەی زیاتر، لەوانەیە زۆر لە خول و پاڵەوانێتییەکان دوابخرێن یان هەر بەڕێوە نەچن.

بەپێی ئەو پێشنیازە یانەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا دەکرێنە کۆمەڵەیەک و یانەکانی باشووری ئاسیاش دەکەنە کۆمەڵەیەک و یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناخی پێش کۆتایی.

بێگومان بڕیاردان لەسەر قبوڵکردن و کارکردن بەم پێشنیازە دەمێنێتەوە سەر رەزامەندی یەکێتییەکانی تۆپی پێی وڵاتانی ئاسیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە