فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا ستافی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كاره‌كانیان دووربخاته‌وه، كه راهێنه‌رێكی كوردیشی تێدایه.
فیدراسیۆنه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه بڕیاریدا هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و هه‌ردوو راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی سه‌ردار محه‌ممه‌د و ئۆسكار كاتانیچ، كه كوڕی راهێنهرهكهیه، له كاره‌كانیان دووربخاته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له دوای شكستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی ئاسیای 2019، خه‌ریكی به‌دواداچوون و گۆڕانكارییه و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌شی سزادا.
ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له رۆژانی نزیكی داهاتوودا یاریده‌ده‌ری نوێی راهێنه‌ر و راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ستنیشان بكرێن.
هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، هه‌ریه‌كه له ره‌حیم حه‌میدی راهێنه‌ری عێراقی و گۆنزالۆی ئیسپانی، راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی بۆ ستافی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاریی بكرێن، كه پێشتریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه كاریان كردووه.
سه‌ردار محه‌ممه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ژێر سه‌رپه‌رشتی ستریچكۆ كاتانیچی راهێنه‌ری سلۆڤینی، خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی، كه بڕیاره ئه‌م مانگه له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق به به‌شداریی 3 هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ