چاوەڕواننەکراو.. یاریزانێک بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنی سێکسییەوە لە جامی ئاسیا دوورخرایەوە

01-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ژاپۆن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن، بەفەرمی یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی لە جامی ئاسیا دوورخستەوە و یاریزانەکە گەڕایەوە وڵاتەکەی.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆن بڕیارییدا، جونیا ئیتۆ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەکەی و یانەی ستاد رێمی فەرەنسی لە پێکهاتەی تیپەکەی دووربخاتەوە، بەهۆی ئەوەی تومەتبارە بە دەستدرێژیکردنە سەر خانمان.
 
رۆژی چوارشەممە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دۆسێیەکیان لەبارەی ئەو یاریزانە بڵاوکردەوە، کە گوایە لە شاری ئۆساکای ژاپۆن، یاریزانەکە لە دوای یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی پیرو دەستدرێژیی کردووەتە سەر چەند خانمێک، بۆیەش هەر زوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە هاتە سەرهێڵ و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی یاریزانەکە لە پێکهاتەی تیپەکە دوورخرایەوە.
 
دوای ئەم بڕیارە، ئیتۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ژاپۆن لە قەتەر بەجێهێشت و دەگەڕێتەوە ژاپۆن.
 
پۆلیسی ژاپۆن لەسەر ئەم پرسە هاتووەتە سەرهێڵ و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکات بۆ ئەوەی بگاتە راستیی چیرۆکەکە.
 
گوتەبێژێک بەناوی پۆلیسی ئۆساکا رایگەیاند، لەسەر ئەو یاریزانە سکاڵایان پێگەیشتووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ یاریزانەکە کردووەتەوە.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، رووداوەکە لە مانگی حوزەیرانی 2023 لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری ئۆساکا لە دوای یاریی ژاپۆن و پیرو روویداوە و یاریزانەکە دەستدرێژیی کردووەتە سەر دوو ژن.
 
یەکێک لەو کەسانەی دەستدرێژیی کراوەتە سەری قسەیکردووە و دەڵێت "ژوورەکە تاریکبوو، بەڵام زۆر بەباشی رووخساری ئیتۆم لەبیرە، من خەوتبووم، بەڵام کاتێک هەستامەوە دەبینم لەسەرم دانیشتووە و دەیەوێت دەستدرێژیم بکاتە سەر."
 
پارێزەری یاریزانە ژاپۆنییەکە دەڵێت "هەموو ئەو تومەتانەی دراونەتە پاڵ یاریزانەکە بێ بنەمان و راست نیی، پێویستە یاریزانەکە لە رووی داراییەوە قەرەبوو بکرێتەوە."



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).