ڤیدیۆ؛ بێنفیکا ناکەوێت

01-02-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by MIGUEL RIOPA / AFP
Photo by MIGUEL RIOPA / AFP
نیشانەکردن بێنفیکا خولی پۆرتوگال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بێنفیکا بەتووندی دەستی بە پێشەنگی خولی پۆرتوگالییەوە گرتووە و بە سەرکەوتنێکی نوێ شوێنپێی خۆی لە لووتکەدا بەهێزترکرد.
 
بێنفیکا لە گەڕی 18ـی خولی نایابی پۆرتوگالدا بووە میوانی ئارۆکا و بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
جواو ماریۆ، کە پیاوی یارییەکە بوو، لە خولەکی 25 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بێنفیکا تۆمارکرد.
 
لە نیوەی دووەمدا جواو جارێکی دیکە دەستپێشخەربوو، و دوای گۆڕینەوەی کۆمەڵێک پاسی جوان لە نێوان خۆی و هاوڕێکانیدا، لە خولەکی 54 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.
 
10 خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە، پێترا موسا گۆڵی سێیەمیشی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد و یانەکەی بە 3 گۆڵ 3 خاڵی بەدەستهێنا.
 
بەم سەرکەوتنە، یانەی بێنفیکا ژمارەی خاڵەکانی کردە 50 خاڵ و پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندیی خولەکە کرد، کە 10 خاڵ پێش سپۆرتینگ براگای دووەمە و ئەوە پێنجەم یارییە نادۆڕێت، کە لە دوایین 5 یارییدا 4 بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە.
 
لە کاتێکدا یانەی ئارۆکا 26 خاڵی هەیە و پلەی 7ـی ریزبەندییەکەی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە