ڤیدیۆ؛ یەنیەن بەرلین گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی ئەڵمانیا

رووداو دیجیتاڵ

یانەی یەنیەن بەرلین خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی جامی ئەڵمانیا، دوای ئەوەی توانی لە قۆناخی 16ـەدا سەرکەوتنێکی زەحمەت بەسەر ڤۆلفسبۆرگی میوانیدا بەدەستبهێنێت،
 
یەنیەن بەرلین لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری ڤۆلفسبۆرگی کرد و بە ئەنجامی 2-1 لێیبردەوە.
 
تیپی میوان دەستپێشخەربوو، کاتێک لوکا والدشمیت لە خولەکی 5 گۆڵی پێشکەتنی بۆ ڤۆلفسبۆرگ تۆمارکرد، بەڵام ئەوەندەی نەبرد و تیپی خاوەن ماڵ لە خولەکی 12 لە رێگەی رۆبن نۆچەوە گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا یانەی یەنیەن بەرلین توانی لە خولەکی 80 لە رێگەی کیڤن بێهرێنسەوە گۆڵی بردنەوە تۆماربکات، کە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی ڤۆلفسبۆرگ زۆر هەوڵیاندا گۆڵی یەکسانبوون بهێننەوە، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان بێسوود بوون و ماڵئاواییان لە جامی ئەڵمانیا کرد.
 
لە یارییەکەدا نیکۆ گەیزلمین، یاریزانی یەنیەن بەرلین لە خولەکی 88 بە کارتی سوور دەرکرا، بەڵام ئەمە هیچ سوودێکی بۆ ڤۆلفسبۆرگ نەبوو.