نەیمار دەرگای گەڕانەوەی بۆ کامپ نو داخست

01-02-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن نەیمار داسیلڤا پاریس سانجێرمان
A+ A-

رووداو دیجیتال

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لە لێدوانێکی تازە و سەرنجڕاکێشدا، بەیەکجاری دەرگای گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا داخست.

لە کاتێکدا کە هێشتا هەندێک لە رۆژنامەڤانانی ئیسپانیا بەردەوامن لە تاوتوێکردنی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، نەیمار کە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تاوەکو حوزەیرانی 2022 بەردەوام دەبێت، باسی بارودۆخی ئێستای لە پایتەختی فەرەنسا کرد و دووپاتیکردەوە کە ئەو ئێستا زۆر دڵخۆشە لە پاریس.

نەیمار لە لێدوانەکەیدا، دووپاتیکردەوە کە زۆر خۆشحاڵە بە ژیانی لە پاریس و یاریکردنی بۆ پاریس سانجێرمان و گوتی "ئێستا زۆر خۆشحاڵم لەگەڵ پاریس سانجێرمان، زۆر شت گۆڕاوە، ناتوانم هۆکاری تەواوی ئەوە دیاری بکەم، نازانم من گۆڕاوم یان شتێکی دیکە گۆڕاوە، بەڵام ئەمڕۆ هەست بە باشی دەکەم، خۆم گونجاندووە".

نەیمار لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی "دەمەوێت لە پاریس سانجێرمان بمێنمەوە، هیوادارم کیلیان ئێمباپێش لێرە بمێنێتەوە، ئەوە شتێکە کە هاندەران دەیانەوێت".

نەیمار لە دوایین یاری یانەکەی بەرامبەر لۆریان، لە خولی فەرەنسادا، دووجار لە دوو لێدانی سزادا گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەش 2 - 3 دۆڕان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە