ڤیدیۆ؛ گرانادا 3 خاڵی گرنگی له‌ ئیسپانیۆل وه‌رگرت

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ یاری ده‌ستپێكی گه‌ڕی 22ی لالیگادا، یانه‌ی گرانادا 3 خاڵی گرنگی له‌ یانه‌ی ئیسپانیۆل وه‌رگرت.

له‌و یارییه‌دا كه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی گرانادا ئه‌نجامدرا، یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه‌ به‌ ئه‌نجامی 2 ـ 1 له‌ میوانه‌كه‌ی برده‌وه‌.

یانه‌ی ئیسپانیۆل له‌ خوله‌كی 27 له‌ رێگه‌ی رائوول دی تۆماسه‌وه‌ گۆڵی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كه‌ به‌ لێدانی سزا بوو.

داروین ماچیز له‌ خوله‌كی 38 گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ گرانادا به‌ده‌ستهێنا و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسانبوون به‌ گۆڵێك كۆتاییهات.

له‌ یه‌كه‌م خوله‌كی نیوه‌ی دووه‌مدا كارلۆس فێرناندێز گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ گرانادا تۆماركرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ بوونه‌ به‌شی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه‌.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌، ژماره‌ی خاڵه‌كانی گرانادا بووه‌ 30 خاڵ و له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌، ئیسپانیۆلیش به‌ 15 خاڵ له‌ دوایین پله‌ی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌.