رووداو دیجیتاڵ
لە یەکەم یاریی ساڵی نوێدا لەسەر ئاستی خولە گەورەکانی ئەورووپا، یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاری دەکات و دەیەوێت بەبردنەوە دەست بە ساڵەکە بکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 19ـی پرێمەرلیگ، یانەی ئارسیناڵ ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی برێنتفۆرد یاری دەکات و یەکێک لە یارییە زەحمەتەکانی گانەرز دەبێت لەکاتێکدا یانەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاری دەکات.
لە ریزەکانی یانەی ئارسیناڵ هەریەکە لە بوکایۆ ساکا، بێن وایت، رەحیم ستێرلینگ و تاکێهیرۆ تومیاسۆ، بەهۆی پێکانەوە بەشداری لەم یارییەدا ناکەن و کاریگەرترینیان بەشدارینەکردنی ساکایە، لەکاتێکدا ئەو یاریزانە ئەستێرەی یەکەمی تۆپچییەکانی لەندەنە و لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداریی لە 15 گۆڵی یانەکەدا کردووە.
برێنتفۆرد لە 2021ـەوە لە یانەی ئارسیناڵی نەبردووەتەوە و دوایین سێ یاریی بەرامبەر ئەو یانە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا دۆڕاندووە، ئەمشەو دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت، بۆ کۆتاییهێنان بە چاوەڕوانیی هاندەرەکانی.
بەبردنەوەی یارییەکەی ئەمشەو، ئارسیناڵ دەچێتە پلەی دووەمی ریزبەند و جیاوازییەکەی لەگەڵ نۆتینگهام کە ئێستا لە دووەمە دەکاتە دوو خاڵ و لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگیش دەبێتە شەش خاڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ