رووداو دیجیتاڵ
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، بەنیازە بۆمبێکی گەورە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا بتەقێنێتەوە و ئەستێرەی یەکەمی پرێمەرلیگ بباتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید، باس لەوە دەکەن کە چاوی لەسەر ئەستێرەی ژمارە یەکە لە پرێمەرلیگدایە و بەنیازە دۆخە کارەساتبارەکەی مانچێستەر سیتی بقۆزێتەوە و یاریزانەکە بەگرێبەستێکی گەورە رازی بکات بچێتە مەدرید.
یانە ئیسپانییەکە، لە ماوەی داهاتوودا هەوڵدەدات دۆخە خراپەکەی مانچێستەر سیتی بقۆزێتەوە، و ریزەکانی بە هێنانی یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی ئێستای جیهان بەهێزتر بکات.
وەک ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ دەکات سەرۆکی یانەی شاهانە لەم ماوەیەی دواییدا ئێرلینگ هالاندی یاریزانی نەرویجی لەبیری خۆی نەهاوێشتووەتە دەرەوە، سەرەڕای هێوربوونەوەی ئەو هەواڵانەی داهاتووی ئەستێرە نەرویجییەکەیان بە یانەی شاهانەوە دەبەستەوە لەدوای گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی.
رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ریال مەدرید هێشتا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات، کە لەوانەیە هاوینی داهاتوو دەستەوارەیەکی پێشکەش بکات بۆ گواستنەوەی هالاند، ئەمەش بەسوود وەرگەتن لە قەیرانی سیتی و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەکرێن.
هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە مانچێستەر سیتی سزا بدرێت و بۆ ماوەی دوو وەرز لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە، سزایەک کە ئەگەری هەیە لەڕاستیدا رووبدات.
ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە، مان سیتی ئەگەر دوو وەرز دووربخرێتەوە لە چامپیۆنزلیگ، بەدڵنیاییەوە هالاند کراوە دەبێت بەرامبەر بە بیرۆکەی جێهێشتنی یانەکەی، چونکە ئەوە دەزانێت کە مێرێنگێ دەکرێت ئەمە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بگوازێتەوە لە رێگەی پێدانی بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بەبێ دانوستاندن لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە.
ئەگەری ئەوە هەیە چوونی هالاند بۆ ریال مەدرید بەمانای دەستبەرداربوون بێت لە رۆدریگۆ گۆسی بەرازیلی، کە دوای هاتنی کیلیان ئێمباپێ ئەگەری چوونی ئەو هاتووەتە ئاراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ