یانەی رۆژ بەشداری پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی گۆڵ بۆلی کردووە

01-01-2024
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن گۆڵ بۆڵ یانەی رۆژ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی رۆژ بەشداری پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی گۆڵ بۆلی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، یاریزانانی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەکە دەکەن. 
 
پاڵەوانێتیی گۆڵ بۆلی نێودەوڵەتی, لە سنە بە بەشداری 6 تیپ کە بریتین لە یانەی رۆژ لە شاری سلێمانی، هەڵبژاردەی گۆڵ بۆلی عێراق، یانەی ئامەد، یانەی وان، هەڵبژاردەی کوردستانی یەک و هەڵبژاردەی کوردستانی دوو لە شاری سنە، یارییەکان بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی جیهانی گۆڵ بۆل بەردەوامە. 
 
فرسەت شاڵی، جێگری سەرۆکی یانەی رۆژ لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، لە شاری سنەوە رایگەیاند "شانازییەکی گەورەیە ئەم پاڵەوانێتییە بەرهەمی ئەو پڕۆتۆکۆل و هەواهەنگییەی سێ پارچەی کوردستانە کە شارەکانی سلێمانی و ئامەد لەگەڵ سنەیە، دڵخۆشم کە وەرزشێکی کوردانە و لەسەر مەرجەکانی جیهانی دەبینم، لێرە خوشکان و برایانم کارەکان زۆر بەدڵسۆزی دەکەن". 
 
هەر لەگەڵ یارییەکانی پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی گۆڵ بۆلی سنە، خولێکی ناوبژیوانی یارییەکە لە لایەن هەریەک لە ناوبژیوانانی کورد ئەژی محەممەد و هۆشەنگ شەریعەتی بۆ ژمارەیەک ناوبژیوان کراوەتەوە، مەبەست لەم خولە پێگەیاندن و بەهێزکردنی یارییەکەیە لە ناوچەکەدا. 
 
شاڵی زیاتر روونیکردەوە "کۆبوونەوەی دەستەی گشتی پاڵەوانێتییەکە دەکەین بە ئامادەبوونی فیدراسیۆنی جیهانی یاریی گۆل بۆل و کەسایەتییە گرنگەکان، گفتوگۆ لەسەر پاڵەوانێتی داهاتوو دەکەین، شاری سلێمانی و شاری وان بەربژێرین بۆ ئەوەی شەرەفی میوانداری پاڵەوانێتی داهاتوو وەربگرن". 
 
گۆڵ بۆڵ وەرزشێکی تیمییە کە تایبەتە بەو وەرزشوانانەی کە کێشەی بینینیان هەیە. بەشداربووان بە تیمی سێ کەسی کێبڕکێ دەکەن، هەوڵدەدەن تۆپێک فڕێبدەن کە زەنگەکانی لەناوەوەدا چەسپاوە بۆ ناو گۆڵی بەرامبەر. تۆپەکە بەدەست فڕێ دەدرێت و هەرگیز لێی نادرێت. بە بەکارهێنانی هەماهەنگی گوێ و دەست، کە وەک راهێنانێکی چاکسازی سەرچاوەی گرتووە، وەرزشەکە هیچ هاوتایەکی بەتوانای نییە. هەروەها وەرزشوانانی بەتوانا لە کاتی یاریکردنی ئەم وەرزشەدا چاویان دەبەسترێت.
 
لە ژوورەوە یاری دەکرێت، بەزۆری لە یاریگای بالەدا، یارییەکان پێکدێن لە نیوەی دوانزە خولەک (پێشتر نیوەی دە خولەک) لەگەڵ نیوەی سێ خولەکی. لەو شوێنانەی کە یەکسانبوون هەبێت، کاتی زیادکراوی گۆڵی زێڕین لە شێوەی دوو ماوەی سێ خولەکدا پەیڕەو دەکرێت بۆ یەکلایکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی وەرزشی نابینا IBSA کە لە ساڵی 1981 دامەزراوە، بەرپرسیارە لە کۆمەڵێک وەرزشیی نابینایان و نابینایان.
 
یانەی وەرزشیی رۆژ یانەیەکی تایبەت بە وەرزشی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە لە شاری سلێمانی، بەشداری خول و پاڵەوانێتییەکان لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوە دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە