ڤیاریال 3 خاڵی لە شەمشەمەکوێرەکان وەرگرت

رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی پڕ لە کابەریی گەڕی 15ـی لالیگادا، ڤیاریال میوانداری یانەی ڤالێنسیای کرد  و 3 خاڵی گرنگی لێوەرگرت، کاتێک توانی 2-1 لێیبباتەوە.
 
ڤیاریال توانی دواکەوتنی خۆی بە گۆڵێک بگۆڕێت بۆ بردنەوە بە دوو بەرامبەر بە یەک.
 
سەرەتا ئیدینسۆن کاڤانی لە خولەکی 21ـدا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ڤالێنسیا تۆمارکرد، تەنانەت ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە نزیکبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەمیش، بەڵام ساموێل شوکوێزیی یاریزانی نایجیری نەیهێشت نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی تیپی میوان کۆتاییبێت و لە دواخولەکدا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ڤیاریال تۆمارکرد. 
 
لە نیوەی دووەمدا هەردوو تیپ هەموو هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە، بەڵام نەیانتوانی تاوەکو لە دواخولەکدا بەخت بە ڤیاریال پێکەنی، کاتێک خوان فۆیسی بەرگریکاری ئەرجەنتینی بە لێدانێکی سەر گۆڵی بردنەوەی بۆ تیپی خاوەن ماڵ تۆمارکرد.
 
بەم سەرکەوتنە ڤیاریال ژمارەی خاڵەکانی کردە 24 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیی، لە کاتێکدا شەمشەمەکوێرەکان بە 19 خاڵ پلەی دەیەمیان گرتووە.