یۆرگن کڵۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

 
یۆرگن کڵۆپ بەهۆی ئاشکرابوونی ئەنجامی پشکنینەکانی کە تووشی کۆرۆنا بووە، بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری نێوان چێڵسی و لیڤەرپووڵی نەکرد، هەر بۆیە لە یاری بەرامبەر چێڵسی ناتوانێت سەرپەرشتی تتپەکەی بکات و لە ستامفۆرد بریج ئامادە نابێت".
 
سایتی فەرمی یانەی لیڤەرپووڵ ئاشکرایکرد: "یۆرگن کڵۆپ چەند نیشانەیەکی ڤایرۆسەکە لەسەر جەستەی دەرکەوتوو، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە، بەپێی رێکارە تەندروستییەکان، دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ خۆی کەرەنتین بکات".
 
ماڵپەڕی لیڤەرپوول نووسیویەتی: "رۆژی هەینی پشکنین بۆ سەرجەم یاریزانان کراوە و یچ یاریزانێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە، بەڵام لە نێو کارمەندانی یانەکە سێ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش لەسەر زاری کڵۆپەوە پشتڕاستکراوەتەوە".
 
بڕیارە لە بری راهێنەرە ئەڵمانییەکە، ئەرکی راهێنەری یەکەم لە ئەستۆی پیپ لیدیرێز یاریدەدەری یۆرگن کڵۆپ دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی چێڵسی لە گەڕی 21ی پرێمەرلیگ.