ڤیدیۆ؛ لالیگا دەستیپێکردەوە و ڤالێنسیا دۆڕا

رووداو دیجیتاڵ

 

دوای تەواوبوونی پشووەکانی کریسمس، لە دوایین کاژێرەکانی ساڵی 2021 و هەردوو یانەی ڤالێنسیا و ئیسپانیۆل یاریی دەستپێکی گەڕی 19ـی لالیگایان ئەنجامدا.
 
یارییەکە لەسەر یاریگەی مێستایا بەڕێوەچوو، کە ئیسپانیۆل توانی بەئەنجامی 2-1 یارییەکە بباتەوە.
 
لە نیوەی یەکەمدا هەردوو تیپ چەند جارێک هەڕەشەیان لە گۆڵی یەکدی کرد، بەڵام نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکدی بهەژێنن.
 
لە نیوەی دووەمدا، عومەر دێرێتی دوای 6 خولەک گۆڵی پێشکەوتنی ۆ ڤالێنسیا تۆمارکرد.
 
تیپی میوان سووربوو لەسەر یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، تاوەکو لە خولەکی 83ـدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و هوگۆ دورۆی یاریزانی ڤالێنسیاش بە کارتی سوور دەرکرا و رائول دی تۆماس بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئیسپانیۆل تۆمارکرد.
 
ئیسپانیۆل بەوەندەش نەوەستا و لە دواخولەکدا خافیێر پوادۆ توانی گۆڵی دوەم و سەرکەوتن بۆ ئیسپانیۆل تۆماربکات.
 
بەم ئەنجامە ئیسپانیۆل بووە خاوەنی 26 خاڵ لە پلەی نۆیەم، ڤالێنسیاش 28 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمدایە.