كۆپی كردنی كەروێشك وەك فسفۆڕ دەدرەوشێتەوە

رووداو – dailymail

زاناكان گروپێكی جیاوازیی كەروێشكیان بەرهەم هێناوە كە لە تاریكیدا دەدرەوشێنەوە، ئەم تاقیكردنەوەیە كە لەسەر ئەم كەروێشكانە ئەنجامدراوە بۆ ئەوەیە كە یارمەتی گەشەسەندنی ئەو دەرمانانە بدات كە لە چارەسەری نەخۆشییە جینیەكان كە مەترسیان بۆ سەر ژیان هەیە بەكاربێن.  

زاناكانی توركیا و هاوای هەستاون بە كۆپیكردنی گروپێكی 8 كەروێشكی كە لە شوێنی تاریك دەدرەوشێنەوە .

د. ستیفان مۆسیادی لەم بارەیەوە دەڵێت "ئەم درەوشانەوەیە ئەمە دەردەخات كە ئەو بۆیە درەوشاوەیەی كە خراوەتە ناو لاشەی  كەروێشكەكان لەگەڵ رەنگە سروشتییەكەی كەروێشكەكان یەكیگرتووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە دەتوانین جیناتێك كە لە بنچینەدا هی گیاندارەكە نییە بیخەینە لاشەی گیاندارەكە و پاشان ئەم جیناتە ببێتە بەشێك لە لاشەی گیاندارەكە".
   
د. ستیفان دەشڵێت" كەروێشكەكان  كە لە سەنتەرێكی لێكۆڵینەوە لە توركیا لەدایكبوونە، لە رووناكیدا هەمان شێوەی كەروێشكی ئاساییان  هەیە و بەقەدەر گیانداری ئاسای دەژین و هیچ نیشانەیەكی نەخۆشیشیان پێوە دیار نییە".

ئەم تاقیكردنەوەیە درێژەی تاقیكردنەوەیەكی دیكەیە كە لە ساڵی هەشتاكان ئەنجامدراوە، زاناكان هیواخوازن بە سەركەوتنی تاقیكردنەوەكەیان رێگایەكی تازەی هەرزان بدۆزنەوە بۆ چارەسەری نەخۆشییە جینیەكانی وەك هیمۆفیلیا لە مرۆڤدا .