رووداو- هەولێر
فەرمانبەرانی پارێزگای هەولێر 90 بوتڵ خوێنیان بە توشبووانی نەخۆشی تالاسیما بەخشی، ئەمەش لەژێر درووشمی بەخشینی خوێن بەخشینی ژیانە، بە ئامانجی یارمەتیدانى تووشبووانی نەخۆشی تالاسیمیا.
رێژەی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە لە ئاستێکە، کە رۆژانە پێویستیان بە چل بتڵ خوێنە.
لەژێر دروشمی بەخشینی خوێن بەخشینی ژیانە، بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر تیمێکی گەڕۆکیان پێکهێناوە، کە سەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان لەو شارە دەگەرێت، بە ئامانجی کۆکردنەوەی خوێن بۆ توشبووانی نەخۆشی تالاسیما.
مستەفا حوسێن، فەرمانبەر گوتی "پارێزگای هەولێر ساڵانە زیاتر لە دووجار خوێن دەبەخشێت بە توشبووان بە نەخۆشی تالاسیما."
ئیبراهیم عوسمان، سەرپەرشتیاری تیمێکی گەڕۆک گوتی "تالاسیما نەخشیەکی درێژخایەنە و هەموو جیهانیشی گرتووەتەوە، کوردستانیش لەم نەخۆشیە بێ بەش نەبووە."
نەخۆشی تالاسیما لە دایک و باوکان بۆ منداڵەکان دەگوازرێتەوە. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لە تەمەنی هەشت مانگی و نۆ مانگی منداڵان بەدەر دەکەوێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان، نزیکەی 2 هەزار تووشبوو بەم نەخۆشییە هەیە، بە شێوەیەکی رێژەیی تەمەنی نەخۆشەکان لە هەشت مانگی یەوە دەست پێدەکات تاوەکو 35 ساڵی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ