نەخۆشی زەهایمەر (خەڵەفان) بەكوێ دەگات؟

 رووداو – theguardian

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا لێكۆڵەرەوەكان گەورەترین هەنگاویان ناوە بۆ ئەوەی لە هۆكاری تو‌وشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر تێبگەن.

 لە ئەنجامی هاریكارییەكی نێودەوڵەتیدا ئەوە روون بووەوە كە ژمارەی ئەو جیناتانەی كە دەبنە هۆی نەخۆشیی خەڵەفان لە 20 جین زیاترە و بەگوێرەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەش كە لە گۆڤاری زانستی بۆماوەیی سرو‌وشتی بڵاوكرایەوە، دەركەوت كە بۆماوە رۆڵێكی گەورە دەبینێت لە تو‌وشبوون بەم نەخۆشییە.

 سەنتەری لێكۆڵینەوە لە زەهایمەر لە بەریتانیا رایگەیاند كە ئەم لێكۆڵینەوەیە تێگەیشتنێكی زیاترمان پێدەبەخشێت بۆ تێگەیشتن لە نەخۆشییەكە.

لە لێكۆڵینەوەكەدا 3 لەسەر چواری زانایانی بۆماوەیی پسپۆڕ لە نەخۆشی زەهایمەر لە 145 دامەزراوەی ئەكادیمی پشكنینیان بۆ ترشی ناوەكی 17 هەزار نەخۆش و 37 هەزار كەسی ساغ كرد. لە ئەنجامیشد 21 جینیان دۆزییەوە كە ئەگەر لە كەسەكەدا هەبن ئەگەرێكی زۆریان دەبێت كە ئەو كەسە نەخۆشییەكە پەرەپێبدات.
 
یەكێك لە پزیشكەكانیش رایگەیاند "ژمارەی ئەو جینانەمان زیادكرد‌و نمو‌ونەیەكی زۆر بەهێزمان دەستكەوت بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەسەربكەین و پەیوەندی تەواوی بە نەخۆشییەكە بدۆزینەوە".
رەنگە دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكانیش دەرمان بۆ چارەسەركردنی جینە بۆماوەییەكان یان گۆڕینی شێوازی ژیان وەك چارەسەر دەستنیشان بكرێت.

 ئێرێك كاران، سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوەكانی نەخۆشی زەهایمەر لە بەریتانیا گوتی" بە كێشانی نەخشەیەك بۆ ئەو جینانەی كە زیاتر مرۆڤەكە تو‌وشی خەڵەفان دەكەن، رێگامان پێدەدەن زیاتر لەم نەخۆشییە لەناوبەرە بگەین".

گوتیشی "كاتێك ئەم لێكۆڵینەوەیە زۆر بەبەها دەبێت كە بەشێوەیەكی ورد ئەوجینانە بدۆزینەوە كە دەبنە هۆی نەخۆشییەكە و بەجۆرێك بەكاریانبهێنینەوە كە خەڵك سو‌ودیان لێوەربگرێت".