لە ئەمریکا دوای چۆڵبوونی شوێنە گشتییەکان، مۆزەخانەیەک پێشوازی لە پەنگوین دەکات
بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە بەشێکی زۆری شوێنە گشتییەکان لە ئەمریکا چۆڵبوون و هیچ سەردانیکەرێکیان نییە. باخچەی ئاژەڵانی کەنساس لە ویلایەتی میسوری بەهاوکاری لەگەڵ مۆزەخانەی نێلسۆن ئەتکینس سێ پەنگوین بانگهێشت دەکەن بۆ مۆزەخانەکە و چاودێری کاردانەوەی پەنگوینەکان دەکەن.