گفتوگۆی دوو پیاوی رەشپێست لەسەر شێوازی خۆپێشاندان

دوای ئەوەی جۆرج فلۆید، هاووڵاتییەکی ئەمریکی لەلایەن پۆلیسێكەوە خنکێنرا، خەڵکی ئەمریکا رژانە سەر شەقامەکان و داوای پاراستنی مافی رەشپێستەکان دەکەن. خۆپێشاندانەکان بەردەوامن و بەشێک لە خۆپێشاندەران پێیانوایە نابێت زیان بە موڵکی گشتی بگەیەنن، لە هەمان کاتدا بەشێکی دیکەیان دەڵێن "دەبێت هەموو شتێك بکەین بۆ ئەوەی ئەم دەسەڵاتە چاک بکەین".