جەهەپە بۆ دەم پارتی: لە کاتی ئەنجامدانی هەر کارێکدا هەستیارییەکانی کۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێن
شاندەکەی دەم پارتی کە لە سری سوورەیا، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک پێکهاتبوو، لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ شاندێکی جەهەپە کۆبوونەوە.
شاندەکەی دەم پارتی کە لە سری سوورەیا، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک پێکهاتبوو، لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ شاندێکی جەهەپە کۆبوونەوە.
رێکخراوی (کۆنسەی گەردوونیی رۆژنامەڤانان) بە بڕیاری سەرۆککۆماری تورکیا دامەزراوە، سەرۆکی رێکخراوەکە لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ رووداو دا دەڵێ ، میدیا لە جیهان دا لە وەرچەرخان دایە "ئێستا ئێمە لە قۆناخێکی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی ئەوتۆداین کە لەوانەیە واژۆی وەرچەرخانی لەسەر ئەم سەت ساڵە کردبێت".
ناوەندی سەرەکیی بەکتاشییەکانی تورکیا لە دژی ئەو هەوڵە دەوەستێتەوە. هۆکاریش ئەوەیە کە سەرۆکی ناوەندەکە دەڵێت، بەگوێرەی مامەڵەی بەکتاشییەکان، پێویستە خەلیفە بابا خەڵکی تورکیا بێت و بە راوێژ بڕیار بدرێت. ناوەندی بەکتاشییەکان هاوکات، پێیوایە خزمەت بە بەكتاشی و عەلەوییەکان ناکات.
یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانیی شەمزینان لە شوێنێکی پاککراوە لە زبڵ و خاشاکەکە، قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێ هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ نەهێشتنی ئەو زبڵ و پیسییە.
خانەنشینانی تورکیا لە ئەنقەرە چوونە سەر شەقام و گردبوونەوە، بە دەنگی بەرز داوایان کرد مووچەکانیان لە 10 هەزار لیرەوە بۆ بەلایەنی کەمەوە 20 هەزار لیرە زیاد بکرێت.
فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە بە رووداوی گوت "خۆشحاڵین کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا لەگەڵ چەند سەرۆک و سەرکردەیەکی جیهان کۆبوونەوەی هەبوو. کۆبوونەوەی زۆر باشی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا هەبوو، هەروەها لەگەڵ سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەنتالیای تورکیا بەشداریی لە سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا کرد.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و هاتنی پاییز، جووتیار و ئاژەڵدارانی باکووری کوردستان ئەم ساڵیش بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانیان روو لە شارە گەورەکان دەکەن. پێشانگەی ئەردەخان لە ئەنقەرە بە دەستپێشخەریی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵەی ئەردەخان، پارێزگاری و شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت.
شەمزینان لە باکووری کوردستان شوێنێکی بەنێوبانگە بە هەنگوین و هەرە ناودارترین هەنگوینەکانیشی ئەوانەن کە لەسەر چیاکان کۆدەکرێنەوە. تیمی رووداو لەگەڵ چەند هەنگەوانێک چوونەتە گەلیی سۆسێ لەکاتێکدا خەریکی کۆکردنەوەی ئەو جۆرە هەنگوینە نێودارەن.
بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بازرگانی، حکومەتی تورکیا بڕیاریداوە بەڕێژەی 20٪ باجی زیاتر بەسەر بەشێک لەو زێڕە بسەپێنێت کە لەلایەن بازرگانانەوە هاوردە دەکرێت، هەروەها هاوردەکردنی زێڕ سنووردار بکات.
ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی کەمەری ئەنتاڵیا بەردەوامە و تائێستا نزیکەی 70 هێکتار لە دارستانەکان سووتاون. نزیکەی 300 تیمی ئاگرکوژێنەوە لە شاری ئەنتاڵیا و قەزاکان و شارەکانی دەوروبەریەوە چوونەتە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن. هاوکات 10 هێلیکۆپتەر و 19 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەش بەشدارن لە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە