نیکۆلاس گرانگەر: واشنتن هانی دیالۆگی جدیی نێوان دەسەڵاتی کاتی و هەسەدە دەدات
ئەمریکا پشتیوانی سەرەکیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەیە لە شەڕی دژی داعش، گرانگەر ئاماژەی بەوە کرد، "بەردەوام دەبین لە گرنگیدان بە هاوبەشیمان لەگەڵ هەسەدە، نەک تەنیا بۆ شەڕی دژی داعش بەڵکو بۆ پاراستنی بەندکراوەکان و کەمپەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا. ئەمە شتێکە کە دەبێت دەوڵەتی داهاتووی سووریا بەرپرسیارێتیی بگرێتە ئەستۆ. بۆیە گرنگە کە هەسەدە و دەسەڵاتی کاتی لە دیالۆگێکی زۆر جدیدا بن لەسەر ئەوەی داهاتووی سووریا بۆ لایەنەکان چۆن دەبێت و، دڵنیابوون لەوەی دەتوانن هەموویان پێکەوە کاربکەن بۆ شەڕکردن دژی داعش."