بۆ یەکەمجار لە مێژوودا؛ ژمارەیەک رۆبۆت شانبەشانی مرۆڤ لە ماراسۆنێکی راستەقینەدا رادەکەن
بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، ژمارەیەک رۆبۆت لە کێبڕکێیەکی راستەقینەی ماراسۆندا بەشدارییان کرد و لەگەڵ مرۆڤدا کێبڕکێیان کرد. لە بەیجینگی چین، رۆبۆتەکان لە هێڵێکی تایبەتدا لەگەڵ 10 هەزار کەس بەشداریی ماراسۆنێکی 21 کیلۆمەترییان کرد، رووداوێک کە سەرنجی جیهانی راکێشا.