درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە دیواری ماڵێکی دێرەلووک دەکەوێت
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە دیواری ماڵی هاونشتمانییەکی ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی دەکەوێت، بەڵام جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوەتەوە.
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە دیواری ماڵی هاونشتمانییەکی ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی دەکەوێت، بەڵام جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوەتەوە.
شەڕی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا لە سنووری قەزای ئامێدی بەردەوامە.
دوو گەنجی دهۆک کۆتا رۆژی زگورتی بوونیان بەڕێدەکەن و دەچنە ژیانێکی نوێوە. یەکێک لە زاواکان دوو ساڵە دەزگیراندارە و لەبەر دۆخی دارایی نەیگواستوەتەوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو، کواڵیتیی زەیتی زەیتوونی خۆماڵی بەرزترە لە هاوردەکراو.
گرنگترین قۆناخی دروستکردنی تەحین بەر لە برژاندنی پاککردنەوەیەتی، بەڵام کۆمپانیای پشکنینی تەحین تەنیا بۆ پاکوخاوێنی تەحینەکە هەفتانە 80 هەزار لە خاوەن کارگەکان وەردەگرێت.
بۆمبێکی چێنراو، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان هەردوو ناحیەی سەرسنگ و بامەڕنێ تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبوو.
مازن موەفەق، عەرەبە و خەڵکی پارێزگای نەینەوایە، 'بۆ پاراستنی گیانی' ماوەی 23 ساڵە دانیشتووی دهۆکە. لە وەڵامی پرسیاری رووداو سەبارەت بە خواستی بۆ گەڕانەوەی بۆ موسڵ، گوتی "هەرگیز ناگەڕێمەوە."
درەنگانی شەوی رابردوو، مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵی ناحیەی قەسرۆک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
دوایین کاژێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنن. 10 پارت، دوو هاوپەیمانی و 29 بەربژێری سەربەخۆ کێبڕکێ لەسەر 25 کورسیی پارێزگای دهۆک دەکەن.
هاونیشتمانییان کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە گرنگ باس دەکەن
دەچینە ماڵی ئەو تووشبووانەی تای خوێنبەربوون کە تەندروستیی دهۆک رۆژی سێشەممە 10ـی ئەیلوول پشڕاستی کردنەوە، ئەو نەخۆشە تەمەنی 30 ساڵانە و دەڵێت: بەرکەوتنم لەگەڵ ئاژەڵدا هەبوو و نیشانە سەرەتاییەکانم تا و لەرز بوو.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان دهۆک-ناحیەی مانگێش، دوو کەس گیانیان لەدەستدا. ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ئاوارەی کوردی ئێزدی بوون.
هەرچەندە لە پاک و خاوێنی و رووخۆشیدا بێماڵییان پێیەوە دیار نییە، بەڵام هەردووکیان ئاوارەی نێو شاری خۆیانن. لەم کۆڵان بۆ ئەو کۆڵان، لەم دەرگا بۆ ئەو دەرگا دێن و دەچن تا خەڵکی بیانحەوێننەوە. زۆر جاریش خۆیان لە مزگەوتەکاندا دەبیننەوە و شەو لەوێ بەڕێدەکەن.
لە رۆژی چوارشەممەوە لە بازگەی بەنداوی موسڵی نێوان پارێزگای دهۆک و نەینەوا رێگری لە ناردنی بەرهەمی نێوخۆی پارێزگای دهۆک دەکرێت کە دەبوو بچێتە پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق. بەو هۆیەوە، زیاتر لە 100 بارهەڵگر لە پێش بازگەکە وەستاون.
بە دەیان موڵک لە سەنتەری شاری دهۆک و دەرەوە هەن کرێ و داهاتیان بۆ وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف دەگەڕێتەوە. لەکاتێکدا 173 مزگەوت لە قەزای ناوەندیی دهۆک هەن، بۆ دابینکردنی هەر پێداویستییەک، چاویان لە دەستی خێرخوازانە.
گەنجێکی سنووری دهۆک دوای 10 ساڵ لە دەرنەچوون لە پۆلی 12ـی ئامادەیی، ئەمساڵ توانی گرێکوێرەی دەرنەچوونی بکاتەوە، کە وانەی زمانی ئینگلیزی بوو.
پاسێکی گەشتیاران لە هاوینەهەواری گەلیی شێرانەی سنووری قەزای ئامێدی وەرگەڕا و بەهۆیەوە 10 گەشتیار بریندار بوون.
بەهۆی شەڕی سوپای تورکیا و پەکەکەوە، تۆپ بە بەرچاوی خەڵکی بەشێک لە گوندەکانی سنووری دهۆکەوە لە دەوروبەری گوندەکان و نێو گوندەکان دەکەوێتە خوارەوە، رەز و بێستانەکانیان بەو هۆیەوە دەسووتێت
مامەڵەکانیان بەرزدەکەنەوە بۆ ئەوەی لێیان وەربگیرێن. هیچ کامێکیان لە زمانی ئەوەی دیکە تێناگات. ئاوارەکانی شنگالن لە بەردەم لقی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دهۆک و دەیانەوێت مامەڵەی گەڕانەوەیان بۆ شنگال بەڕێبکەن.
نوێنەری رێکخراوێکی ژاپۆنی دەڵێت، گێلاسی دهۆک لە ئەوەی ژاپۆن خۆشترە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەنێو کەمپی خانکێی ئاوەرەکانی شنگال لە پارێزگای دهۆک تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.
بەشی زۆری ئاوارەکانی شنگال کە لە کەمپەکانی دهۆک دەژین، نایانەوێ بگەڕێنەوە. هەیسەم یوسف، ئاوارەیەکی خەڵکی شنگالە و لەبەردەم کەمپێکی ئاوارەکان دووکانێکی هەیە، دەڵێت، بژێویی دوو خێزان لەسەر ئەو دووکانەیە و نایەوێت بگەڕێتەوە شنگال.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، سوپای تورکیا سنووری گوندی سەرگەلێی لە ئامێدی بۆردوومان کرد؛ بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە و بۆ ماوەی دوو کاژێر بەردەوام بوو.
راگرتنی هەناردەکردنی نەوت، سەدان کرێکاری بێ کار کردووە. زۆرینەی کرێکاری کۆمپانیاکانی نەوت، هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان بوون.
لە بەیانیی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا تۆپباران و بۆردوومانی چیای مەتین لە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک دەکات. سوپای تورکیا دەڵێت، دوو گەریلا گیانیان لەدەستداوە. پەکەکەش دەڵێت، دوێنێ شەش سەربازی تورکیایان کوشتووە.
ژنێکی بە بنەچە فەلەستینی کە لە یانەیەکی شەوانەی دهۆک کاری دەکرد، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە جەستەی بەربوو و گیانی لەدەستدا؛ تائێستا هۆکاری پشت سووتانەکەی نازاندرێت.
خەڵکی گوندی تربەسپی دەڵێن دوای ئەوان، هاونیشتمانییانی گوندەکانی دیکەی دەوروبەریان لەوانە گردەپان، شێخەلک و گەلوکا، بەنیازن سیستمی سۆلەر پانەڵ دابنێن.
لە تاقیگەیەکی دهۆک داری کەڤۆتی سوور بەرهەم دەهێندرێت. ئەو دارە پێشتر لە هەرێمی کوردستان و عێراق نەچێندراوە.
ئەو مێرمنداڵەی مانگی رابردوو ونببوو، تەرمەکەی دۆزرایەوە و بە هەلهەلە و سەردوولکە دوای 31 رۆژ لە ونبوونی، تەرمەکەی نێژرا.
بەشێک لە جووتیاران بەرهەمی پەتاتەی پاریان هێشتا لە ساردکەرەوەکانە نەیانفرۆشتووە. جووتیارێک دەڵێت، 150 تۆن پەتاتەی ماوەتەوە و لە بازاڕ پارە ناکات، بۆیە زۆرینەی لەنێوچووە و تەنیا ئەم ساڵ، زیاتر لە 100 ملیۆن دینار زیانی کردووە.
لەدوای ئەوەی یانەی دهۆک بەهۆی شەڕ و گرژییەوە لە یاریی لەگەڵ جەوییە بە بڕی 30 ملیۆن دینار سزا درا، هاندەرانی یانەی دهۆک چاڵنجێکیان راگەیاند و بلیتەکانی یاریی یانەکەیان بەرامبەر کەرخ کڕییەوە کە رۆژی دووشەممە یارییەکە بەڕێوەدەچێت و هیچ هاندەرێکیش لە یاریگە ئامادەنابێت.
لە قەزای ئامێدی کە زیاتر لە 150 هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە، تەنیا پزیشکێکی ددان هەیە، بەڵام چوار مانگە مۆڵەتە.
مێرمنداڵێکی شاری دهۆک لە ئەڵمانیا لەلایەن "باندێک"ی نۆ کەسییەوە درایە بەر چەقۆ و کوژرا. تەرمەکەی هێنرایەوە و لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا.
بەیانیی رۆژی 14ـی ئاداری ساڵی 1991، لە دهۆک دەنگی گوللە لە هەموو لایەکەوە دێت، هێرش دەکرێتە سەر ئەمنی دهۆک و راپەڕینە. خەونەکە بووە راستی و خەڵک و پێشمەرگە سەرکەوتن و کەیفخۆش بوون، بەڵام ئەو سەرکەوتنە بەبێ قوربانی نەبوو.
خێزانێکی هەژار بێ باوک لە دهۆک پێویستییان بە هاوکارییە. نۆ کەس لە دوو ژوور دا دەژین کە سیانیان نەخۆشن. دایکی ئەحمەد بە رووداوی گوت، لەدوای جەژنی قوربانەوە گۆشتی سوور نەچووەتە نێو ماڵەکەیانەوە. کاتێک دەرگەی بەفرگر دەکاتەوە، جگە لە حەب و دەرمان، هیچی دیکەی تێدا نابیندرێت.
هەموو ناوچەکە بووەتە زبڵ و پاشماوە، دەشت بووەتە زبڵدان و جگە لە پیسکردنی ژینگەش، سووتان و بڕینی دار بووەتە کولتوور، گوندنشینان ئەوەندەی توانیویانە رێگەکانیان داخستووە، بەڵام ئەمە نەبووەتە رێگر لەبەردەم سەیرانییان.
رۆژانە دەبێت نۆ جۆر حەبی جیاواز بخوات، لەکاتێکدا تەمەنی هێشتا 14 ساڵە، برایەکیشی تەمەنی 13 ساڵە و لەنێو جێگەدا کەوتووە، ئەوە بەشێکی چیرۆکی ژیانی حەوایە، کە پێویستی بە گۆڕینی مۆخی ئێسکە.
لە دهۆک بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە. خاوەن پێشانگەکان گلەیی لە زۆریی باج دەکەن و بەشێکیان بەهۆی نەبوونی بازاڕەوە بیر لە فرۆشتنی پێشانگەکانیان دەکەنەوە.
لەلایەک ئاگر و لە لایەکی دیکەشەوە بەهۆی بارانی بەردەوام لە ناحیەی دینارتە، کە سەر بە قەزای ئاکرێیە ئاو چووە نێو دوو ماڵەوە. لە هەردوو رووداوەکەشدا بەپێی گوتەی عەقید ئیبراهیم "تەنیا زیانی مادی هەبووە."
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی زەویوزار، لە کۆمەڵگەی چڕەی سنووری قەزای شێخان شەڕ لەنێوان چەند کەسێک روویدا، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکیش بریندار بوو.
هەرچەندە رێگەکە دووساید نییە، بەڵام ئۆتۆمبێل سێ، سێ بەسەریدا تێپەڕدەبن؛ ئەمە حاڵی تاکە بەشی دووسایدنەکراوی رێگەی دهۆک - هەولێرە، کە نزیکەی نیوەی قوربانییەکانی رووداوی هاتووچۆی پار، لەسەر ئەو رێگەیە تووشی رووداو بوون.
"دووکان بۆ فرۆشتن" ئەمە، نووسراوێکە بە کتێبخانەیەکی دهۆکەوە هەڵواسراوەکە، کە بەهۆی نەبوونی خواست لەسەر کڕینی کتێب،خاوەنەکەی دەیەوێت دووکانەکەی بفرۆشێت، دەشڵێ لاوازیی رەوشی دارایی، وایکردووە خەڵک ئەو داهاتەی هەیەتی بۆ کڕینی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان خەرجی بکات.
پارتی و یەکێتی لە نەینەوا هەریەکەیان 52 بەربژێری هەیە و دەخوازن زیاتر دەنگی عەرەب مسۆگەر بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا پارتی 25٪ و یەکێتیش 42٪ـی بەربژێرەکانی لە نەتەوەی عەرەبن.
گەنجێکی دانیشتووی دهۆک، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو بەنداوی دهۆکدا خنکا و هەر زوو تەرمەکەی دەرهێنرا و رەوانەی دادپزیشکیی شارەکە کرا.
گەشتوگوزاری دهۆک کار لەسەر ئەوە دەکات گەشتیاری زستانە زیاتر روو لە پارێزگاکە بکەن و بۆ ئەوەش 30 کۆمپانیای گەشتیاری لە نێوەڕاست و خوارووی عێراق بانگهێشتی پارێزگاکە کردووە. بەگوێرەی گەشتوگوزاری دهۆک، نزیکەی 80٪ـی ئەو گەشتیارانەی سەردانی پارێزگاکە دەکەن، گەشتیاری هاوینەن.
پزیشکێکی ڤێتەرنەریی لە دهۆک ژیانی خۆی بۆ تیمارکردن و رزگارکردنی گیانەوەران تەرخانکردووە. بەهۆی کارە خۆبەخشییەکەیەوە لەلایەن ناوەندێکی بەریتانییەوە وەکو باشترین پزیشکی خۆبەخشی ڤێتێرنەری خەڵات کراوە.
چیرۆکی کوژرانی قوتابییەک بە دەستی هاوڕێکەی و لەنێو پۆلدا لە سێمێل، هەمووانی تووشی شۆک کرد. بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە کاتی وانەگوتنەوەدا، قوتابییەک دەمانچەی دەرهێناوە و هاوڕێکەی کوشتووە.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە قوتابخانەیەکی سەنتەری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک قوتابییەک لەنێو پۆلدا بە دەمانچە دەستڕێژی گوللەی لە هاوڕێکەی کرد و کوشتی.
لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە گەنجان سەردانی دهۆکیان کرد، بە دیاریکراوی لە قەزای سێمێل بۆ ئەوەی بەشداریی لە دەیەمین گەڕی دابەشکردنی خەڵاتەکانی روانگەدا بکەن.
حەوتەمین کاروانی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری پارێزگەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە شنگال.
وەکو یەکەم قەزا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبای ئامێدی بووەتە پریپەید و تاوەکو ئێستا 72٪ی هاوبەشانی کارەبا سیستمەکەیان داناوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێک لە گوندێکی سنووری ئامێدی کەوتەخوارەوە. بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، درۆنەکە دوای کەوتنەخوارەوەیشی، کار دەکات و تێک نەشکاوە.
وەبەرهێنەرێکی دیاری پارێزگای دهۆک لە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستدا. کوڕەکەی دەڵێت، چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکین بۆ ئەوەی هۆکاری پشت گیانلەدەستدانی باوکی بزانن.
فڕۆکەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی کردە ئامانج، بەپێی زانیارییەکانی رووداو سێ کەس بوونەتە قوربانی.
عەلی رەزا سپاهی، رۆشنبیر و نووسەرێکی دیاری خۆراسانە، بۆ یەکەمین جارە دێتە هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی رۆشنبیریی دهۆک، عەلی هاتنی خۆی وەکو غەریبێکی خۆشەویست، بۆ بینینی خۆشەویستەکانی ناودەبات.
لە ماوەی 24 کاژێردا لە سەنتەری شاری دهۆک، بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو دراوسێ دەبێتە شەڕیان و چەند کەسێکیان بریندار دەبن؛ دوای ئەوەی بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی دەکرێن، لە نەخۆشخانەش درێژە بە شەڕەکە دەدەن.
دەگوترێت چیرۆکی دروستکردنی قوتابخانەکە بۆ ساڵی 1922 دەگەڕێتەوە، قوتابخانەکە چەندین جار نۆژەنکراوەتەوە و گواستراوەتەوە، لەسەر ئەو بابەتەش چەند بۆچوونێکی جیاواز هەن.
درۆنی تورکیا لە شنگال ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاپ دەکاتە ئامانج و سێ کەس دەکوژێت. دژە تیرۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "بەرپرسێکی باڵای پەکەکە" لەنێو کوژراواندایە.
منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لە بەنداوی ناحیەی دەرکار خنکا و تیمی بەرگریی شارستانیی زاخۆ توانییان تەرمەکەی دەربهێننەوە
پۆلیس گرتەی ڤیدیۆیی کامێرای چاودێریی هۆڵەکەی بردووە و لەسەر ئەو بنەمایە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
نەهاتنی مووچە کاریگەریی لەسەر بازاڕ دروستکردووە؛ لەنێو بازاڕی دهۆک دەفتەری قەرزی دووکانداران و سەموونفرۆشان پڕبوون، دووکان هەیە پڕ بە سێ دەفتەر لیستی ناوی قەرزدارەکانی نووسیوە و سەموونفرۆشێکیش دەڵێت؛ خەڵک ئەگەر جاران بایی هەزار دینار سەموونی کڕیبووایە، ئێستا بای 500 دینار دەکڕێت.
حاجیی تەمەن 26 ساڵ، دەیویست بەڕێی قاچاخ بچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام دوایین جار کە بینرا لەدووری پێنج کیلۆمەتر بوو لەنێو دارستانێکی بولگاریا و ئیدی ونبوو و تائێستاش کە زیاتر لە 30 رۆژە، بێسەروشوێنە.
لە دهۆک بە ئامادەبوونی هەزاران کەس خۆپێشاندان بۆ داواکردنی مووچە و بودجە کرا. دەیان کەس چەندین کاژێر پێش خۆپێشاندانەکە چوونە گۆڕەپانەکە. یەکێک لەو کەسانەی زوو چووە شوێنی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان، تەمەنی 76 ساڵە و دەڵێت، بۆ داواکردنی مافی خۆی بەشداری کردووە و دەشڵێت، بەغدا ناتوانێت هەرێمی کوردستان لەنێوببات.
لە باتیفا ماوەیەکە باس لە هەڵگرتنی گۆڕستانێک و گواستنەوەی دەکرێت بۆ شوێنێکی دیکە بەمەبەستی دروستکردنی رێگەیەک، بەڵام ئەوە ناڕەزایی بەشێک لە خەڵکی شارۆچکەکەی لێکەوتووتەوە و دەڵێن، قبووڵی ناکەن. قایمقامی باتیفا دەڵێت، جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکە کراوەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئیسلام کەشانی، رۆژنامەڤان و کادیری یەکگرتوو لە زاخۆ، دوای دوو رۆژ لە دەستگیرکردنی، بە کەفالەت ئازاد کرا.
ئەو ئۆتۆمبێلەی لەسەر رێگەی ملەی نەڵمە لە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن کرایە ئامانج؛ سێ کەسی تێدا بووە کە هەموویان گیانیان لەدەستدا. ئۆتۆمبێلەکە "بە درۆن" کرایە ئامانج و ئەو سێ کەسەی تێیدا گیانیان لەدەستدا کەسانی سڤیل بوون و دانیشتووی پارێزگای دهۆکن.
ئەمساڵ 650 تۆن پەتاتە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنراوە، ئیمارات بەشێکی زۆری ئەو بەرهەمە هاوردەی وڵاتەکەی دەکات و کۆنسوڵی وڵاتەکەش لە هەولێر دەڵێت هەناردەکردنی پەتاتە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئیمارات بەردەوام دەبێت.
حەسەن، تەمەنی 12 ساڵە و لە رێوڕەسمەکانی عاشوورا لە کەربەلا بەشدار بووە، بە زنجیر لە سنگی دەدات و دەڵێ ئەو لەخۆدانەی نەک ئازاری نادات، بەڵکو کارێکی پیرۆزە و دەشیپارێزێت.
زیارەتکاران لە کەربەلا کە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهانەوە چوونەتە شارەکە، بە شین و گریان و لەخۆدان و لەبەرکردنی جلی رەش، داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە دەکەن. یەکێک لە زیارەتکاران کە لە هیندستانەوە بەشداریی رێوڕەسمی عاشوورای کردووە دەڵێت، ئامادەکاریی باش کراوە و خەڵک و هێزە ئەمنییەکانیش هاوکارن لەگەڵیان.
گەنجێکی دانیشتووی شیلادزێ لەکاتێکدا ویستوویەتی لەگەڵ هاوڕێکانی بچێتە ئەوروپا، لە رێگەدا لە هاوڕێکانی دابڕاوە و تەرمەکەی لە دارستانێکی بولگاریا دۆزراوەتەوە.
شەوی یەکشەممە، 23-07-2023 ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامێکی زاخۆ گڕی گرت و دوای رووداوەکە رائید ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە رووداوی راگەیاند، کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتاوە و گیانی لەدەستداوە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەشیان پێکهێناوە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک لەبارەی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە چۆن گڕی گرتووە و هۆکارەکەی چی بووە.
چەندین گەنج لەسەر پردێک لە سنووری نێوان دهۆک و قەزای باتیفا وەستاون و هەریەکەیان بەجۆرێک خۆی فڕێدەداتە ئەو رووبارەی پردەکە لەسەری دروستکراوە. پردەکە بەرزە و لە خوارەوەش رووبارەکە قوڵە و شەپۆلەکانی خێران، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ تابلۆیەکی هۆشیارکردنەوە لەنزیک پردەکە و رووبارەکەش نابینرێن.
مام تاهیر، خەڵکی گوندی کەشانێیە لە سنووری زاخۆ و 200 بزنی هەیە، لەگەڵ 30 خێزانی دیکە سێ ساڵە ناتوانن بچنەوە گوندەکەیان، ئەوەش بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە سنووری پارێزگای دهۆک 18 کەس خنکاون؛ لە قەزای ئامێدی و شاری دهۆک سێ کەس، لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش شەش کەس و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش نۆ کەس خنکاون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-07-2023، گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناحیەی کانی ماسێ و نزیکی 30 خولەک شەڕ لە نێوانیاندا روویدا.
ژمارەی دانیشتووانی گەڤەر سەروو 150 هەزار کەسە. یەکێکە لە شارە ستراتیژییەکانی نێوان باشوور و باکووری کوردستان، بەڵام لەبەر شەڕ و پێکدادانەکان، هێشتا نەیتوانیوە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری.
بەشێک لە بەرهەمی نێوخۆی پارێزگای دهۆک بەناوی عێراقەوە هەناردەی وڵاتان دەکرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تورکیا رێگە نادات ئەگەر بەناوی ئەو وڵاتەوە نەبێت کە لێوەی بەرهەم دێت. تەحین و هەناریش لە پارێزگاکە زۆرترینیان لێ هەناردەی دەرەوە دەکرێت
پێنج ساڵە دانیشتووەکی شاری زاخۆ بە ناوی کەرەم پەکیکەوتووە. خێزانەکەی تا توانیویانە پارەیان بۆ چارەسەرکردنی کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بینێرنە دەرەوەی وڵات.
رووپێویی پلاندانی عێراق دیاریکردووە، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای دهۆک بەدەر لە ئاوارەکان، نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەسە؛ رێژەی زۆری بێکاری لەنێو دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکاندا.
سەرەڕای چاوەڕوانی بۆ پێشوازی لە زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار، بەڵام نزیکەی 50 هەزار گەشتیار لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا سەردانی ئیدارەی زاخۆیان کردووە
ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێکی 19 ساڵ لە رووباری خابیر لە سنووری زاخۆ خنکا.
عەلا رۆژانە لە بەیانیی زووەوە بە ئاسنێکی تایبەت ئاو بۆ ماڵی نێو کەمپەکان بەردەداتەوە؛ ئەو ئێستا بەشێوەیەکی خۆبەخشی کار دەکات، پێنج ئەندامی خێزانەکەی بە هیوای مووچەی کارەکەی ئەون، بەڵام شەش مانگە دینارێکی بەو کارە نەبردووەتەوە بۆ خێزانەکەی
دەخیل و سامیا، دوای 9 ساڵ دابڕان لە یەکدی، جارێکی دیکە ئاهەنگی هاوسەرگیرییان کردەوە. سامیا لە ساڵی 2014 لە شنگال کەوتە دەست داعش و سەرەتای ئەم مانگە گەڕێندرایەوە نێو کەسوکارەکەی، ئەوان دوای ئەو ماوەیە لە دووریی یەکدی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاهەنگی هاوسەرگیرییان کردەوە.
بەهۆی تێوەگلان لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی، بەڕێوەبەری پێشووی تاپۆی دهۆک بە سزای ساڵێک زیندانی و ملیارێک و 892 ملیۆن دینار سزا درا.
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی باتێل لە سنووری پارێزگای دهۆک لەسەر ئەرکی خۆی 305 داری چاندووە و دەڵێت، خۆیشی چاودێریی دارەکان دەکات و بەردەوامیش دەبێت.