شاندێکی بەریتانی و ئەورووپی لە کوردستانن: ئەوەی بیستبوومان و ئەوەی بینیمان زۆر جیاوازە
دەیڤد واتس، ئەندامی پارتی کرێکاران لە ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا بە رووداوی راگەیاند، "زۆر سەرسامم بەوەی لێرە روو دەدات، چونکە ئێرە لەم بەشەی جیهاندا شتێکی بێوێنەیە. شێوازی گشتگیریی حکومەت و لەخۆگرتنی هەموو پێکهاتە و باوەڕە ئایینییەکان بۆ من و گرووپەکەمان شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە. دەمانەوێت بزانین چۆن بەرەوپێش دەچێت، یان ئایا دەکرێت لە شوێنەکانی دیکەی ناوچەکەش پەیڕەو بکرێت."