ئۆلاف شۆلتز میکیاجی دەوێ؟
پێتان سەیر نەبێ ئەگەر بڵێین کەسێکی سەرڕووتاوەی وەک ئۆلاف شۆلتز، راوێژکاری ئەڵمانیا پارەیەکی زۆری لە جوانکاریدا خەرجکردووە و ئەمەشی بە پارەی گەل کردووە.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا. لە رۆژی 13ی ئایاری 2013 دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو.
رووماڵی گرنگترین رووداوەكانی ئەڵمانیا و ئەوروپای كردووە. لێدوان و ساوندبیتی تایبەتی لە چەندین سەرۆك و بەرپرسانی ئەوروپا و جیهان وەرگرتوون. حەزی لە كارە و بە دڵگەرمییەكی زۆرەوە كار دەكات.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی ئەوروپا. لە رۆژی 13ی ئایاری 2013 دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو.
رووماڵی گرنگترین رووداوەكانی ئەڵمانیا و ئەوروپای كردووە. لێدوان و ساوندبیتی تایبەتی لە چەندین سەرۆك و بەرپرسانی ئەوروپا و جیهان وەرگرتوون. حەزی لە كارە و بە دڵگەرمییەكی زۆرەوە كار دەكات.
پێتان سەیر نەبێ ئەگەر بڵێین کەسێکی سەرڕووتاوەی وەک ئۆلاف شۆلتز، راوێژکاری ئەڵمانیا پارەیەکی زۆری لە جوانکاریدا خەرجکردووە و ئەمەشی بە پارەی گەل کردووە.
ئەگەر لە فەرەنسا راستئاژۆ پەڕگیرە دژە کۆچبەرەکانیش بەهێز بن و یەک لەسەر سێی هەژموونی سیاسییان هەبێ، ئەو دوو لەسەر سێیەی دەمێنێتەوە لەسەر زۆر شتیش ناکۆک بن، لەسەر بەردەوامیی دۆستایەتیی کورد کێشەیان نییە.
نابێت وێنەکە زۆریش رەش بکەین. لە سەرەتاشدا گوتم، ئەوەی دەگوترێت راستئاژۆ تووندئاژۆکان زۆر بەهێز بوون، هەمووی راست نییە. ئەگەر وێنە گەورەکە سەیر بکەین و زووممان لەسەر گەنجان لاببەین، دەبینین کە دەنگدەری ئەڵمانی لەم هەڵبژاردنانەدا حکومەتی ئێستای سزاداوە و دەنگی زۆری داوە بە ئۆپۆزیسیۆن (کە کریستیان دێموکراتەکانن)
سەرنجڕاکێشترین شتیش بۆ من وەک ژن ئەوەیە کە ئەو کوردانەی بەربژێرن بۆ پەرلەمانی ئەورووپا هەموویان ژنن و کێبڕکێ دەکەن مسۆگەرکردنی یەکێک لە 720 کورسییەکەی پەرلەمانی ئەورووپا. شانازی دەکەم کە ژنەکانمان لە ئەورووپاش ئازان و پێیان گرنگە نەک دەنگی خۆیان بەڵکو دەنگی بێ دەنگانیش بن.
بەپێی راپۆرتی ساڵانەی (هاوپەیمانێتیی دێموکراسییەکان)، نادادپەروەریی ئابووری (واتە جیاوازیی نێوان هەژار و دەوڵەمەند) هۆکاری یەکەمی کەمبوونەوەی دێموکراسییە. لەدوای ئەویش گەندەڵی دێت. ئینجا کاریگەریی کۆمپانیا گەورەکانی وەکو کۆمپانیاکانی نەوت. ئەو هەرسێ خاڵەش بەداخەوە هەرسێکیان لە کوردستان هەن و کاریگەرییان لەسەر دێموکراسییەکەمان هەیە
سێ هەفتە پێش ئێستاش نووسیم و ئێستاش دەیڵێمەوە کە ئەورووپییەکان پێویستیان بە کۆچبەرە بۆئەوەی ئابوورییەکەیان بە بەهێزی بمێنێتەوە. ئەڵمانیا ئەمە باشدەزانێ و بۆیەش ئاسانکاریی زۆرتر دەکات بۆ هاتنی دەستی کار 'نەک کۆچبەر' بۆ ئەو وڵاتە. توێژینەوەیەکی نوێ لە هۆڵەندا سەلماندوویەتی کە ئەگەر تەنانەت ئەوکۆچبەرانەی مافی مانەوەشیان نییە مافی کارکردنیان بدرێتێ 'بە میلیاران یۆرۆ داهات دەخەنە سەر ئابووریی هۆڵەندا'.
بۆ منی کورد کە لە ژیانمدا زۆرجار بێ کەسی و بێ پشتیوانیی گەلەکەمم بینیوە، تێدەگەم بۆ کەسێکی سڤیل لە غەززە و هەر شوێنێکی دیکەی جیهان چەندە سەختە کە ئەورووپییەکان پشتیوانییان ناکەن و رێگە لە لەنێوبردنیان ناگرن. هەموو ئەو شتانەمان بە چاوی خۆمان بینیوە
بەپێی ئەو ریفۆرمەی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ سیاسەتی کۆچبەریی یەکێتیی ئەورووپا پەسندی کردووە لەمەودوا کۆچبەرانی نایاسایی لەسەر سنوورەکانی ئەورووپا کەیسەکانیان یەکلایی دەکرێنەوە. واتە کەمپی گەورە لەسەر سنوورەکان دەبن و لەجیاتی ئەوەی کۆچبەر بەکەیفی خۆی هەڵبژێرێ کە دەچێتە کام وڵاتی ئەورووپا، دەبێ لەسەر سنوور داوای مافی پەنابەری بکات. هەر لەوێش یەکلایی دەبێتەوە کە کەیسی کۆچبەرەکە شایانی ئەوەیە مافەکەی پێبدرێ یان پێویستە دیپۆرت بکرێتەوە. دوای ئەوە ئەوانەی مافی پەنابەری وەردەگرن بە یەکسانی دەنێردرێنە وڵاتانی جیاجیای ئەورووپا. ئەمە لەسەر کاخەز لەپلانێکی تۆکمە دەچێ، بۆیەش سیاسییەکان و پارتەکانیان وەک دەستکەوت پیشانی خەڵکی دەدەن. بەڵام بەکردەوە جێبەجێکردنی ئاسان نابێ. بۆیەش رێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی کۆچبەران رەخنەی زۆری لێدەگرن.
ئەڵمانیا لەچاو وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ناتۆ لە مەسەلەی بایەخدان بە ئیسلام لە سوپاکەیدا دواکەوتووە. بۆ نموونە لە ئەمریکا و کەنەدا و فەرەنسا وەک چۆن سەربازێکی کریستیان یان جوو خزمەتگوزاریی ئایینی و پشتیوانیی رووحیی بۆ دابینکراوە بۆ موسڵمانەکانیش هەمان شت هەیە. لە هۆڵەندا تەنانەت سەربازە هیومانیست و هیندۆسەکانیش پشتیوانیی رووحییان هەیە. کەچی لە ئەڵمانیا سەربازە موسڵمانەکان کاتێک دەنێردرێنە ناوچە جەنگییەکانی جیهان بۆ زۆر شت دەگەڕێنەوە لای قەشە و پیاوانی ئایینیی دیکە
وتارێکی ئاڵا شاڵی پەیامنێری رووداوە لە ئەڵمانیا. بەراورد دەکات لەنێوان ئەڵمانییەکان و کوردستانییەکان. بەراوردەکە بۆ بابەتە نیشتمانییەکانە و ئەو دەڵێت، "با هەڵەکانی حوکمڕانەکانمان زۆریش گەورە بووبن، کە بەڕاستی هەڵەی گەورەیان کردوون، بەڵام خۆڕادەستکردن پێش ئەوەی سزای ئەوان بێ، شکاندنی شکۆی هەموومانە".
"ئەڵمانییەکان دەڵێن باران ببارێ بۆڵەبۆڵ دەکەین، هەتاویش هەبێ هەر دەبۆڵێنین"
سوێد لە کۆترێکی سپیی دوورەشەڕەوە چووە باوەشی یانەی هەڵۆکان
ستایلی سەرکردایەتیی ماکرۆن بەوە جیادەکرێتەوە کە لەگەڵ ئاراستەی بای سیاسیدا ناڕوات و ئەوە دەکات کە خۆی پێی راستە. هەموومان لەبیرمانە ئەو کاتەی پاش گشتپرسیی سەربەخۆیی هەموو دنیا دەرگای بەڕووی کوردستاندا داخست، ئەو دەرگای ئێلیزێی بۆ نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکەی کردەوە. وەک باسمانکرد کاتێک هەموو وڵاتانی رۆژئاوایی دژی پووتین وەستانەوە، ئەو چووە مۆسکۆ و لەگەڵی دانیشت. ئێستاش کە هەموو وڵاتانی رۆژئاوایی بە هەڕەشەکانی پووتین موچڕک بە لەشیاندا دێت، ماکرۆن هەڵدەستێتە سەرپێ و هەڕەشەی لێدەکاتەوە. مەرج نییە هەمیشە سەرکردەکان بڕیاری راستبدەن، بەڵام ئەوەی لەنێو رای گشتیی ئەوروپیدا دەیبینم ئەوەیە کە ئەوروپییەکان پێیانخۆشە ماکرۆن بەرامبەر پووتین ئەو سەرکێشییە دەکات.
ئەم هەفتەیە چەندە لە کوردستان و عێراق باسی دادگای فیدراڵی و پاراستنی دەستوور کراوە، هێندەش لە ئەڵمانیا سەبارەت بە پاراستنی دەستووری فیدراڵی گەنگەشە هەبووە. هەرچەندە لە هەر دەوڵەتە و باسی کەیسێکی جیاواز کراوە، بەڵام بەراوردی شێوازی مامەڵە و کاردانەوەی سیاسییەکان و میدیا و شەقام جێی سەرنجن. پێشموایە دادگاکەی بەغدا و سیاسییەکانی خۆشمان لە زۆر شتدا دەتوانن لەو رووداوانەی ئەم هەفتەیەلە ئەڵمانیا روویداوە شتی نوێ فێرببن.
"رەنگە ئەڵمانیا 300 ملیار یۆرۆ بۆ بەرگری تەرخان بکات"
کۆنفرانسی میونشن هێندەی گەنگەشە ئاشکراکانی باڵکێشن، هێندەش دیدارە فەرمییەکانی پەراوێزی کۆنفرانسەکە گرنگن. بیهێنە پێشچاوی خۆت زۆرتر لە 50 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بە سەتان وەزیری دەرەوە و بەرگری و وەزیرانی دیکەی وڵاتانی گەورە و بچووک لە ژوورە بچووک و سادەکانی شوێنی کۆنفرانسەکە باسی هەموو شتێک لە جیهاندا دەکەن کە پەیوەندیی بە ئاسایشەوە هەبێ. لەنێو هەموو ئەوانەدا ئەوەی وەک سەرۆکی وڵات و نوێنەری بەشێکی گرنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێشوازیی لێدەکرێ و راوێژی لەگەڵ دەکرێ و گوێ لە بیروڕاکانی دەگیرێ، سەرۆک نێچیرڤان بارزانییە
27 وڵاتی ئەوروپا بڕیار دەدەن ئەو بڕە پارە زۆرە بۆ وڵاتێکی دراوسێیان بنێرن کە ئەندامیش نییە لە یەکێتییەکەیان، بۆئەوەی مووچە و خزمەتگوزاریی پێ دابین بکرێ، کەچی ئەو حکومەتی عێراقەی گوایە باشووری کوردستان نەک دراوسێی نییە، بەڵکو بە بەشێک لە دەوڵەتەکەی دەزانێ، تەنانەت مووچەکەش بە رێکوپێکی بۆ خەڵکەکەی نانێرێ و برسییان دەکات.
چیرۆکی وۆلفگانگ شۆیبلە وانەیەکی گرنگی بۆ سیاسییەکانی کوردستانیش تێدایە. ئەویش ئەوەیە کە مادام کەسانی وەک شۆیبلە توانییان ئەوروپایەکی پڕ لەو هەموو ناکۆکی و جەنگە بگەیێننە یەکێتییەک، یەکخستن و یەکگرتوویی کورد زۆر ئاسانە، بەمەرجێک سەرکردەکانمان لەجیاتی بیرتەسکی بیانەوێ شۆیبلە بن و کۆکەرەوە بن نەک پەرتەوازەکار! چونکە ژیان دەرفەتێکە بۆ ئەنجامدانی کاری مەزن و وەک شۆیبلە بە جوانی گوتوویەتی: "خۆشبەختانە ناتوانین وابکەین نەمر بین!"
لە دەرەوە زۆر جار ئەڵمان وا دەبیندرێ کە وڵاتی رەگەزپەرستییە. رەنگە زۆر جار کوردی خۆشمان ئەمە بڵێن. بەڵام ئەمە چەندە راستیی تێدایە؟ من وەک هاووڵاتییەکی ئەڵمانیش کە ساڵەهایە لێرە دەژیم دەتوانم باسی ئەزموونی خۆم بکەم. ئەو خۆپێشاندانە گەورانەی ئەم هەفتەیە دژی رەگەزپەرستی بینیمانن لە ئەڵمانیا، بۆ من سەیر نەبوون. چونکە دەیان هاوڕێی ئەڵمانیم هەن کە وەکو من بیردەکەنەوە و دژی رەگەزپەرستین. نەک هەر ئەوە وەک کۆچبەرانیش لە رەگەزپەرستی دەترسن. چونکە وەک مێرکل گوتوویەتی دەزانن ئەوە چ ژەهرێکە.
ئەم هەفتەیە ئەڵمانیا بووەتە وڵاتی مانگرتن و ناڕەزایی. هەرچەندە لە دیموکراسیی ئەڵمانیدا مانگرتن و ناڕەزایی هەمیشە هەن، بەڵام ئەوەی ئەم هەفتەیە کاریگەرییەکەی گەورەیە. کاریگەریی ئەو چارەسەرییەش کە من دەستمپێکردووە لەسەرم گەورەیە. وەک ئەڵمان دەڵێن، رۆژێک زۆر باشم و رۆژێکی دیکە دەبێ کەمێک زۆرتر خۆم ماندوو بکەم بۆ ئەوەی باش بمێنم.
لافاوەکانی ئەڵمانیا تەنیا پەیوەندییان بەم وڵاتە و ئەوروپاوە نییە. بەڵکو بۆ کوردستانیش پەیامیان تێدایە. ئەڵمانیا و ئەوروپایەک بەو پێشکەوتووییەی خۆی و هەبوونی ژێرخانی خۆپاراستنە بەهێزەوە بەرامبەر لافاو دەستەوەستان بێت، دەبێت ئەگەر خوانەکردە لە کوردستان شتێکی وا قەوما چی بکرێت؟
هەرچەندە 2023 کۆتاییەکی خۆشی نەبوو بۆ من، بەڵام کاتێک ئاوڕ لەو کارانە دەدەمەوە کە لەم ساڵەدا کردوومە، شانازیم زۆرن. کۆتایی ساڵی پێشتر لە برۆکسل بووم و سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەبەردەم مایکەکەی مندا قسەیان بۆ رووداو کرد. یەکەمین ستۆری کە لەم ساڵدا رووماڵمکرد و سەرنجی خەڵکی راکێشا، چیرۆکی ئەو دایکە بوو کە منداڵەکەی ئۆتیزمی تێدا دەستنیشان کرابوو و ئازایانە توانیبووی بە مەشق وابکات رۆڵەکەی بچێتە قوتابخانەیەکی ئاسایی. ئەم چیرۆکە بۆیە گرنگ بوو، چونکە دواتر لە رووماڵێکی فراوانی رووداودا دەرکەوت کە چەندە کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم لە کوردستان کێشەیان هەیە و هیچ نموونەیەک لەپێشچاویان نییە کە چۆن یارمەتیی منداڵەکانیان بدەن.
وڵاتانی ئەوروپا لەسەر سیاسەتێکی هاوبەشی کۆچبەری گەیشتنە رێککەوتن. وەک خۆیان دەڵێن ئامانجی رێککەوتنەکە ئەوەیە کە لەمەودوا بەشێوەیەکی تەندروست کێشەی کۆچبەری چارەسەر بکەن. منیش ئەگەر تەندروست بوومایە، دەبووایە ئەم هەفتەیە لە برۆکسەل بوومایە و ئەو رووداوە گرنگە رووماڵ بکەم.
ئەم هەفتەیە هەفتەیەکی چالاک بوو بۆ من. هەوڵمداوە رۆژانە زۆر بەپێ بڕۆم. دەمەوێ تاوەکو دەکرێ بە جووڵەی زۆر و خۆراک و خواردنەوەی تەندروست هێزم بۆ بگەڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەش دا ناتوانم لە رووداوەکانی رۆژ داببڕێم و بەردەوام لەخۆم دەپرسم: ئەگەر ئێستا لەسەر کار بوومایە، چیم بۆ رووداو رووماڵ دەکرد؟ بۆ ئەم هەفتەیە لەسەر مژارێک رادەوەستم کە دەزانم بۆ خەڵکی ئێمە لە ناوەوە و لە دەرەوەی کوردستانیش گرنگە.
ئەم ماوەیە کە نەخۆشم و شەڕی چاکبوونەوە دەکەم، بەو هەزاران پەیامانەی لە خەڵکی کوردستانەوە بۆم هاتوون، دڵنیاییم وەرگرتووە کە لەو شەڕەدا بەتەنیا نیم و دڵی هەمووان لەگەڵمە. من نازانم بە چ زمانێک و بە کام وشانە سوپاسی گەلەکەم بکەم. نازانم ئەو هەموو هێز و وزەیەی خەڵک پێیانداوم بە کام هێز و وزە وەڵامدەدرێتەوە. تەنیا ئەوە دەزانم کە کاتێک لە پەیامەکانتاندا بۆم دەنووسن: "تۆ ئاڵاکەمانی، تۆ بەهێزیت و ئەمە تێدەپەڕێنیت"، یەک وەڵامی روونم هەیە بۆیان: دڵنیابن تا ئێوە هەبن ئاڵاکەشتان هەیە و دەمێنێ
"بۆ ئەوەی تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، پێویستە سەرەتا هەولێر و بەغدا رێکبکەون".
لە کۆشکی ئێلیزێ و لە پاریس، سەرۆکی فەرەنسا بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد. پێش کۆبوونەوەیان، نێردراوی رووداو بۆ پاریس لەبارەی گرنگیی کۆبوونەوەکە پرسیاری لە ماکرۆن کرد و ئەویش لە وەڵامدا گوتی، کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگیان دەبێت، چونکە فەرەنسا زۆر پەیوەستە بە سەقامگیری و سەروەریی عێراقەوە.
رێمی فێرۆ: پێویستە کورد یەکگرتوو بن بۆ ئەوەی قورساییان زیاتر بێت و بتوانن بەرگری لە بەرژەوەندییە رەواکانی هەرێمی کوردستان بکەن لە بەرامبەر بەغدا، چونکە "هەندێک لایەن هەن کە یاریی تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەن."
باڵیۆزی عێراق لە فەرەنسا سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس بە "زۆر گرنگ" ناودەبات و دەڵێت، کاریگەریی و رەنگدانەوەی بەسەر دۆخی سیاسییەوە دەبێت. دەشڵێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ فەرەنسا بە "زۆر گرنگ" ناودەبات و دەڵێت، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی فەرەنسایە. دەشڵێت، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەبێت.
سەرکردە و بەرپرسانی 27 ولاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێت بەیەک دەنگ و بەهاوبەشی چارەسەرێک بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی شەرەکە لە ناوچەکە بدۆزنەوە.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە سەبارەت بە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت "لەو باوەڕەدام پێوست نەکات لە عێراق گۆڕانکاری لە سیاسەتمان بکەین، بەڵام بڕیارەکە رێگەمان پێدەدات ژمارەی هێزەکانمان زیادبکەین.''
بەڕێوەبەری جیهانیی خۆراک و دانیشتووان لە بانکی جیهانی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی تەندروستیی جیهانی لە بەرلین رایگەیاند، بۆ گەشەکردنی ئابووری و کەمکردنەوەی برسێتی لە جیهاندا پێویستە بایەخ بە کەرتی تەندروستی بدرێت و پاڵپشتی وڵاتان دەکەین بۆ ئەم مەبەستە.
وەزیری هەرێم لە وەزارەتی داد و کۆچی هەرێمی بادن ڤویرتمبێرگی ئەڵمانیا دەڵێت، نزیکەی هەزار کچ و ژنی ئێزدییان وەرگرتووە و "نزیکەی 200 ئێزدی دیکەیش ساڵی داهاتوو دەهێنینە ئەڵمانیا." باس لەوەش دەکات، 13٪ـی ئەو کۆچبەرانەی دەچنە ئەڵمانیا روو لە هەرێمەکەیان دەکەن.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاوە سەرۆکی لووتکەی تەندروستیی جیهان لەڕێگەی رووداو هۆشداری دەدات لەوەی جیهان هەرچەندە وانە لە کۆرۆنا فێربووە، بەڵام ئامادەش نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتایەکی دیکەی جیهانی.
زۆربەی هەرێمەکان بەتایبەت باڤاریا کە لە رێڕەوی کۆچبەری هەڵکەوتووە، دەنگیان هەڵبڕیوە. سەرۆکوەزیرانی باڤاریا داوا دەکات حکومەتی فیدراڵ ساڵانە تەنیا 200 هەزار پەنابەر وەربگرێت.
پیتەر هایت، بەرپرسی دۆسیەی مافی مرۆڤ لە پارتی لیبراڵی ئەڵمانیا، رایگەیاند پەناخوازان لە ئەڵمانیا نانێردرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، جگە لەوانەی تاوان و پێشێلکاریی یاساییان کردووە.
هاشم ئەلداخی گەنجێکی تەمەن 28 ساڵی کوردی ئێزدییە، خەڵکی خانەسووری سەر بە قەزای شنگالە؛ لە ساڵی 2017ـەوە لە ئەڵمانیا دەژی و تا ئێستا مافی پەنابەری وەرنەگرتووە.
ئەوانەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەون، سێ گەنجی شاری سلێمانین، کۆڵەکەی پشتیان پڕ کردووە لە پێداویستیی کۆچ و نایانەوێت یۆنان دوایین ویستگەیان بێت.
لە ئەڵمانیا سنوورێک بۆ بەرزبوونەوەی کرێی خانوو دیاریدەکرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەم چەند ساڵەی دواییدا کرێی خانوو و پارەی ئاو و کارەبا و خاشاک زیادیان کردووە
بەشێک لە گەنجانی کوردی چارەنووس نادیار، لە کەمپی ریستۆنا لە یۆنان، بەسەرهاتی نەهاتیان بۆ رووداو گێڕایەوە. ئاسۆی تەمەن 36 ساڵ، خەڵکی سلێمانییە و لە چاوەڕوانیی بڕیاری دادگایە تاوەکو بزانێت داوای پەنابەرێتییەکەی قبووڵ دەکرێت یاخود نا
لە ئەڵمانیا نرخی خۆراک و کەلوپەل لە 11 تاوەکو نزیکەی 90٪ گرانبووە
ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رەوەندی کوردی ئێزدیی تێیدا نیشتەجێیە و، سەرەتای ئەمساڵ پەرلەمانی ئەو وڵاتە تاوانەکانی داعشی دژی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید ناساند، ئێستاش کوردانی ئێزدیی نیشتەجێی ئەڵمانیا داوا دەکەن لە قوتابخانەکان، ئایینەکەیان وەک وانەیەکی بژاردە بخوێنرێت.
ئەندامێکی پەرلەمانی سوێد باسی لە سووتاندنی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا کرد و گوتی، دەبێت عێراق پارەی بینای نوێی باڵەخانەکە بدات تاوەکو بتوانن لە عێراق باڵیۆزخانەیەکی نوێ دروست بکەن، چونکە "ئەوان سووتاندوویانە."
هەرچەندە عێراق پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوێد پچڕاندووە، هەرێمی کوردستانیش نوێنەرایەتیی خۆی هەڵپەساردووە؛ ئەویش بەهۆی هەڵسوکەوتی تەنیا یەک کەسی عێراقی، بەڵام لەو وڵاتە بە سەدان هەزار کەسی عێراقی و کورد دەژین، لای ئەوان مێژووی سوێد و عێراق مانگی رابردوو دەستیپێنەکردووە، زۆرێکیان لە سەردەمی رژێمی بەعسەوە ئاوارە بوون و لەوێ گیرساونەتەوە
نێردراوی رووداو چووەتە مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم کە سەلوان مۆمیکا لەوێ قورئانی پیرۆزی سووتاند، رۆژانە سەدان موسڵمان بۆ نوێژ و پەرستشەکان رووی تێدەکەن. ئیمامی مزگەوتەکە داوا دەکات بێڕێزی و سووتاندنی قورئانی پیرۆز بووەستێندرێت.
سیبێل ئەسلان، ماوەی هەشت ساڵە ئەندامی پەرلەمانی سویسرایە، ئەو خانمێکی دیاسپۆرانشینە کە کەسایەتییەکی کاریگەرە لە سیاسەتی ئەوروپیدا و دەڵێت: کورد لەنێو خۆیان رێکنەکەون، سەختە لە ئاستی نێودەوڵەتی هاوبەش بدۆزنەوە.
لارا دزەیی، زۆر دەمێک بوو چاوەڕێی هاتنی رۆژێک بوو لە پاریس لەسەر سەکۆی هەفتە نمایشی جلوبەرگ، دیزایینە کوردییەکانی نمایش بکات، خەونەکەی هێنایەدی دیزایینەکانی نمایشکردن.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، ناهێلی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە کوژرا. شەقامەکانی ئەم شوێنە، توڕەیی دانیشتووانەکەی پێوە دیارە؛ ئۆتۆمبێلی سووتێنراو، شووشە لەسەر شەقامەکان و داری سووتێنراو، دیمەنەکانی نانتێرن.
فیلمسازە کوردەکان جگە لە ئامادەبوونیان لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان، هەنگاو بەرەو سینەمای هۆڵیوودیش دەنێن، تەیم ئادەم خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و هەشت ساڵە لە ئەڵمانیایە و ئەکادیمیای فیلمی تەواو کردووە. ئەو فیلمسازە کوردە لەگەڵ ستافێکی کورد، رووسی و ئەمریکی کار بۆ فیلمێکی نوێی هۆڵیوود دەکەن.
باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا، رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە دروستکردنی پەیوەندیی قووڵی وڵاتانی ئەوروپی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانێت. ئاماژە بەوەش دەکات، ''رەوەندى کوردى لە ئەڵمانیا کۆنترین رەوەندى عێراقییە، پێویستە عێراقییەکان سوود لەم پەیوەندییانە وەربگرن.''
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزەکان لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا لەبارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رۆژی دووشەممە 26-06-2023ی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتەکەی دەڵێت، راوێژکاری وڵاتەکەی "تایبەت ئەو کاتە تەرخان دەکات بۆ ئەو کۆبوونەوەیە" و "سەردانێکی لەڕادەبەردە گرنگە."
وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پێشکێشکردنی هاوکاریی دارایی و سیاسی بە هەرێمی کوردستان و دەڵێت، هەرێمی کوردستان زۆر بەهێزە و کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لە عێراقدا. دەشڵێت، "دەتوانین لە رێگەی یەكێتیی ئەوروپاوە پشتیوانی لە کوردستان بکەین."
کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکانی ئەڵمانیا دەرکەوتوون. بییانکا رووسلەر، 25 ساڵە کەشیتوانە، نەوەی حەوتەمی کۆمپانیای باو باپیرانیەتی و دەڵێت، کاتێک ئاوی رووبار کەم دەبێتەوە، مەترسیی لەسەر کەشتییەکان دروست دەکات.
هاونیشتمانییەک کە 27 ساڵ لە کارگێڕیی قوتابخانەیەکی ئەڵمانیا وەکو فەرمانبەر کاری کردووە، 10 ساڵە خانەنشین بووە و دەڵێت، لەو رۆژەوەی بڕیاری خانەنشینبوونی دەرچووە بێ هیچ کێشە و گرفتێک مووچەکەی دەچێتە سەر هەژماری تایبەت بە خۆی.
ژمارەیەك خوێندكار و كۆچبەر پەیامی خۆیان ئاراستەی باشووری كوردستان دەكەن
رووماڵی ئاڵا شاڵی بۆ كاروانەكانی كۆچبەران و ئازارەكانیان لە یۆنان دەنگدانەوەیەكی زۆریان هەبوو، بەتایبەتی ئەو ڤیتیانەی لەسەر خراپی باری ژیانی ١٢ هەزار كۆچبەر لە ئیدۆمێنی لەسەر سنووری مەكدۆنیا ئامادەیكردن. هەروەها زۆر بە وردی رووداوی و شێوەیەكی كاریگەر رووداوی سووتانی خێوەتی چەند خێزانێكی كوردی لەنێو كەمپی پەنابەران لە دوورگەی میتیلنی یۆنان ئامادەكرد، لەو رووداوەدا كە لە رۆژی 25ی تشرینی دووەمی 2016دا روویدا، لەخێزانێكی سلێمانی گەنجێك گیانی لەدەستدا و دایك و برا بچووكەكەیشی تووشی سووتانێكی زۆربوون. لە خێوەتی دووەمیشدا ژنێكی هەڵەبجەیی تەمەن 66 ساڵ گیانی لەدەستدا. ئەو یەكەم پەیامنێر بوو رووماڵی ئەو رووداوەی كرد و ڤیتییەكەی دانگدانەوەی زۆری هەبوو و حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا تەرمی ئەو قوربانیانە بگوازێتەوە بۆ كوردستان .
ئاڵا شاڵی رووماڵی هێرش و تەقینەوەكانی داعشی كردووە لە فەرەنسا و بەلجیكا. یەكەم پەیامنێر بوو لە مانگی حوزەیرانی 2016 چووە ماڵی ئەنجامدەری هێرشەكەی شاری نیس لە فەرەنسا.
رووماڵی سەردانە فەرمییەكانی شاندەكانی كوردستانی كردووە بۆ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا. هەروەها رووماڵی هەڵبژاردنەكانی ئەوروپای كردووە. دەیان ڤیتی لەسەر رووداوەكانی ئەوروپا و كۆبوونەوەكانی لووتكەی یەكێتی ئەوروپا دروستكردوون، ئەمەش وایكرد كە ئاڵا شالی لە رۆژی 21ی ئاداری 2019 بە یەكێك لە چالاكترین پەیامنێرانی ژن لەنێو ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا هەڵبژێردرێت.
ئاڵا شاڵی، ساڵی 1979 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە. لە ساڵی 1988ـەوە لە ئەڵمانیا دەژی. ماستەری لە وێژەی ئەڵمانی و زانستەكانی تەلەڤزیۆندا هەیە. سێ ساڵ مامۆستای زمانی ئەڵمانی بووە. ماوەی 13 ساڵ وەك پەیامنێر لە رادیۆی WDR ئەڵمانی كاری كردووەو بە كوردی و ئەڵمانی راپۆرتی ئامادەكردوون.
زۆر حەزی لە وەرزشە، ئەسپسواری دەكات و لە یاری تایكواندۆدا پشتێنی قاوەیی هەیە.