بەرپرسێکی مەسەدە لە دیمەشق: بۆ رێککەوتنی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع راوێژ بە تورکیا کراوە
جێگری هاوسەرۆکی مەسەدە لە دیمەشق رایگەیاند، تورکیا بۆ رێککەوتنی نێوان سەرۆکی سووریا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە راوێژی پێ کراوە و بەڵێنیان داوە رۆڵیان لە بەرقەرارکردنی ئاشتیدا هەبێت. لەبارەی ئەگەری گۆڕینی ناوی هەسەدەش دەڵێت، کێشەیان لەگەڵ گۆڕینی یان نەگۆڕینی نییە