پەرلەمانتارێکی پێشووی ئاکپارتی: چەکی پەکەکە بەربەستی بەردەم چارەسەری پرسی کوردە
لەبارەی ئەو هەڵمەتی قەییومەی لە باکووری کوردستان دەستیپێکراوە و سێ لە سەرۆکشارەوانییەکانی دەم پارتی لەکارلادراون مەتینەر گوتی: "ژمارەیەکی زۆر زانیاری و بەڵگە هەیە لەبارەی ئەوەی بەپێی رێنمایی پەکەکە و کەجەکە، دەسەڵات و توانای شارەوانیی بەکارهێناوە و هەر لەسەر خەرجیی شارەوانی ناوەندی کردوونەتەوە کە لەڕێیەوە گەنجان قایل کراون بۆ ئەوەی بنێردرێنە شاخ. هەروەها لەبارەی ئەو سەرۆکشارەوانییانەی لەکار لادراون، بڕیاری دادگە هەن. دەوڵەتێکی یاسایی لەسەریەتی بریارەکانی دادگە جێبەجێ بکات".