ئاسایشی سلێمانی: لە هەر شوێنێک ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ببینین، دەستی بەسەردا دەگرین
بە گوتەی بەرپرسێک لە ئاسایشی سلێمانی کە قسەی بۆ رووداو کرد، لە سەرەتای ئەم مانگەوە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتادا هاتووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بڕیارەکە بەو جۆرە بوو کە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکان بکەونە خاڵی پشکنینی تیمەکانیانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت، بەڵام "لەمەودوا لەهەر شوێنێک بیانبینین، دەستیان بەسەردا دەگرین، تەنانەت ئەگەر لە کۆڵان و گەڕەکەکانیشدا بن".