خەڵاتەكانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ دابەشكران

23-11-2016
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ
A+ A-

رووداو- سلێمانی

فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌ دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر نووسەری به‌رهه‌مه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كاندا كۆتاییهات.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23-11-2016 لە چوارەم رۆژدا، کە دوایين رۆژی بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بوو، ناوى براوەکانی خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئاشکراكران.

خەڵاتەكانی ئەو بەرهەمانەی بە شێوەزاری كرمانجی نووسرابوون:

- خەڵاتی یەكەمی لێكۆڵینەوە بەخشرایە نەوزاد پیر موسا.
- خەڵاتی یەكەمی شیعر بەخشرایە دیار ئەرەدنی.
- خەڵاتی یەكەمی چیرۆك بەخشرایە عادل عەبدولمەجید.

خەڵاتەكانی ئەو بەرهەمانەی بە شێوەزاری سۆرانی نووسرابوون:

- خەڵاتی یەكەمی لێكۆڵینەوە بەخشرایە فازل شەوڕۆ.
- خەڵاتی دووەمی لێكۆڵینەوە بەخشرایە حەمە مەنتك
- خەڵاتی سێیەمی لێكۆڵینەوە بە هاوبەشی بەخشرایە جەمال حسێن و هەرێم عوسمان.

خەڵاتەكانی چیرۆك:

- خەڵاتی یەكەمی چیرۆك بەخشرایە بەختیار حەمەسوور.
- خەڵاتی دووەمی چیرۆك بەهاوبەشی بەخشرایە سوارە نەجمەدین و هەورین نەجات.
- خەڵاتی سێیەمی چیرۆك بەخشرایە حەمە قادر.

خەڵاتەكانی شیعر:

- خەڵاتی یەكەمی شیعر بەخشرایە ئیدریس عەلی
- خەڵاتی دووەمی شیعر بەهاوبەشی بەخشرایە بژار حەكیم و راهۆز كامەران
- خەڵاتی سێیەمی شیعر بە هاوبەشی بەخشرایە مەجید حەسەن و نارین رۆستەم

فێستیڤاڵی گەڵاوێژ لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تۆڕی میدیایی رووداویش سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکە بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە