گرووپی گلاریس سلێمانی ئاوێزانی میوزیک دەکەن

رووداو - سلێمانی

گرووپی میوزیکی ژنانی گلاریسی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆنسێرتێکی هونەریان لە سلێمانی ئەنجامدا و تێیدا نوێترین بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد.

گرووپی گلاریس دوو ساڵە لە کرماشان دامەزراوە، سەرەتا 10 ئافرەت بوون، بەڵام ئێستا شەش ئافرەتن و گۆرانیبێژەکەیان مەرجان کەرەمجانییە.

گلاریس کار لەسەر میوزیکی فولکلۆر و کلاسیک دەکەن. لە چەندین فێستیڤاڵی نێوخۆیی ئێران بەشدارییان کردووە و خەڵاتیان بەدەستهێناوە.