(پیاوێک لە حەمامی جووەکان) یەکەم رۆمانی ''ئاڵا هۆشیار'' و یەکەم کتێبی پرۆژەی کتێبی کوردیی ''ناوەندی هەرمان بۆ وەرگێڕان''ـە.
ئاڵا هۆشیار نووسەری رۆمانەکە بە (ئەدەب و کولتووری رووداو)ی گوت: " لە رۆمانەکەدا دوو رووداوی سەرەکی هەن کە لە حەمامێکدا روودەدەن و خەڵک لە حەمامەکەدا دووچاری حاڵەتی نەخوازراو دەبن، دواتر رووداوی دیکەش لە رۆمانەکەدا دێنە پێشەوە".
ناوەندی هەرمان لەبارەی رۆمانەکەوە دەڵێ: "پیاوێک لە حەمامی جووەکاندا رۆمانێکی (دەروونی)ـی پێچەڵپێچە و تێکەڵەیەکە لە ئەدەبی پیس و ئەدەبی زیندان و ئەدەبی ژیاننامەیی کە بە زمانێکی سادە و بە تەکنیکی (کۆتایی جەڕدراو و چاوەڕواننەکراو) و پلۆتی ناخەتی نووسراوە".
ئەم کتێبە لەگەڵ چەند کتێبێکی دیکە لەلایەن ناوەندی هەرمان لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە. هەرمان ناوەندێكی وەرگێڕانە و یەكێك لە پڕۆژەكانی وەرگێڕانی كتێبە. لە وەرگێڕانی كتێبیشدا گرنگییەكی زۆر بە پەروەردە و ئەدەبیات بۆ منداڵان دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ