فەرەنجی و جامانەی سوور دەكرێنە لۆگۆ

21-12-2015
نیشانەکردن فەرەنجی جامانەی سوور
A+ A-

رووداو- هەولێر 

هونەرمەند هێمن خدر، جامانەی سوور و فەرەنجی دەكاتە لۆگۆ، بۆ ئەوەی پێشكەشی ئەو وەفدانە بكرێن كە سەردانی كوردستان دەكەن. 


هێمن خدر لەو بارەیەوە بە(رووداو)ی راگەیاند "ئێستا ئامادەكاری دەكەین بۆ پرۆژەیەكی هونەریی فۆلكلۆری كە پێكهاتووە لە تابلۆی فۆلكلۆری لە پەستەكی كوردی (فەرەنجی)ی دەستكرد و خراوەتە نێو چوارچێوەیەكی كلاسیكی رەنگ زێڕینی پلە یەك و لۆگۆ و ئاڵا و نەخشەی  هەرێمی كوردستانی لەسەرە".


گوتیشی "ئامانجمان لەم كارە ئەوەیە هەركاتێك وەفدێك یان نوێنەرایەتییەكی بیانی سەردانی كوردستانی كرد، ئەم كارە فۆلكلۆریە دەستكردەی وەك دیاری پێبدرێت".
 
پرۆژەی دووەمی هێمن سیمبولی بارزانییەكانە، ئەو گوتی "بەپێویستم زانی سیمبولی بارزانییەكانیش كە جامانەی سوورە، بە دیزاینێكی تایبەت لە چوارچێوە بگرم، بۆ ئەوەی پێشكەشی ئەو بیانیانە بكرێ‌ كە دێنە كوردستان". 
 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە