دەمیرتاش دووەم کتێبی چیرۆکی بەناوی دەوران بڵاودەکاتەوە

رووداو-ئامەد

سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانەوە دووەم کۆمەڵە چیرۆکی خۆی بەناوی دەوران نووسیوە و رۆژی هەینی رابردوو 12ـی نیسان بڵاوکرایەوە.

دەمیرتاش، پێشتر کتێبێکی بەناوی سەحەر بڵاوکردەوە کە پێشوازییەکی زۆری لێکرا. چیرۆکەکانی كتێبەکە باس لە ژن دەكەن و سەرجەمیان كێشە كۆمەڵایەتییەكان و دابونەریتی كۆمەڵگە دەخەنەڕوو.

نووسەر و وەرگێڕ فەرهاد چۆمانی بە (ئەدەب و کولتووری رووداو)ی راگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا کتێبە نوێیەکەی دەمیرتاش بۆ سەر زمانی کوردی وەردەگێڕم و بڵاوی دەکەمەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە نیسانی 1973 لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. کۆتایی ساڵی رابردوو خه‌ڵاتی ئەدەبیی(مۆنتلووك)ی فەرەنسی بۆ خەباتی ئازادی، بۆ کتێبی سەحەر وەرگرت.