رووداو - هەولێر
پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە بەختیار عەلی دەکات، بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "نیلی زاكس"ی ئەدەبی لە ئەڵمانیا.
لیژنهی رۆشنبیری و راگهیاندن و هونهر له پهرلهمانی كوردستان لە نووسراوێکدا دەڵێت "بهبۆنهی وهرگرتنی خهڵاتی نیلی زاكس بۆ كاره ئهدهبییه باڵاكان، پیرۆزبایی له نووسهری گهورهی گهلهكهمان (بهختیار عهلی) دەکەین".
پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "گەلەکەمان سەربەرزە بە هەبوونی نووسەری وەک بەڕێزتان کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بواری نووسین و ئەدەبی دەکەن و توانیوتانە ئەدەبی کوردی بگەیێنە ئاستێکی باڵا و ناسراو لەنێو ئەدەبی جیهانیدا".
رۆژی 10-12-2017 نووسەری نێوداری كورد بەختیار عەلی، خەڵاتی جیهانیی نیلی زاكس-ی لە بواری ئەدەب وەرگرت، خەڵاتەكە لەلایەن پارێزگاری شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیاوە بەو نووسەرە كوردە بەخشرا، بەو جۆرە بەختیار عەلی، ناوی چووە لیستی نووسەر و ئەدیبە نێودارەكانی جیهان.
خەڵاتی نیلی زاكس، خەڵاتێكی ئەدەبی جیهانییە و لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دوو ساڵ جارێك دەدرێتە ئەو كەسایەتییانەی كە لەبواری ئەدەبیاتدا جێ دەستیان دیارە.
نیلی زاكس، خانمە نووسەرێكی ئەڵمانییە، ساڵی 1891 لە بەرلین لەدایكبووە و ساڵی 1966 خەڵاتی نۆبڵی لە ئەدەبیات بەدەستهێناوە و ساڵی 1970 لە سوێد كۆچی دوایی كردووە.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ