بەهمەن قوبادی بووە ئەندامی ئەکادیمیای ئۆسکار

18-07-2017
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بەهمەن قوبادی
A+ A-

رووداو: ئەدەب و کولتوور

دەرهێنەری سینەمایی ناوداری کورد "بەهمەن قوبادی" بووە ئەندامی ئەکادیمیای "ئۆسکار" کە گەورەترین ئەکادیمیای تایبەت بە سینەمایە لە جیهاندا.

ئەکادیمیای هونەر و زانستە سینەماییەکان ئەو لایەنەیە کە ساڵانە خەڵاتی ئەکادیمی ناسراو بە "ئۆسکار" دەبەخشێ و ساڵی 1927 لە کالیفۆڕنیا دامەزراوە. 

ئەکادیمیاکە زیاتر لە شەش هەزار ئەندامی هەیە کە تایبەتمەند و پسپۆڕی بواری هونەری حەوتەمن و لەوەش نزیکەی 5800 کەسیان ئەندامی لیژنەی دەنگدانن.

ئەکادیمیای هونەر و زانستە سینەماییەکان بۆ ئەمساڵیش نزیکەی 800 سینەماکاری نوێی لە سەرانسەری جیهانەوە بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی بەشە جیاوازەکانی، لەنێو ئەوانەدا نۆ سینەماکاری ئێرانیش هەن کە دەرهێنەری ناوداری کورد "بەهمەن قوبادی" یەکێکە لەوان. لەنێو ئەو نۆ کەسەدا دوو دەرهێنەری ژنیش هەن کە بریتین لە لەیلا حاتەمی و گوڵشیفتە فەراهانی.

بەھمەن قوبادی ساڵی 1969 لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. فیلمەکانی لە فێستیڤاڵ و کێبڕکێ جیهانییەکاندا خەڵاتی زۆریان وەرگرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە