رووداو- هەولێر
هونەرمەندی گەنج نەڤید زەردی نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی کەس، بڵاوکردەوە،کە لە شیعری رەنج سەنگاوییە.
ئەمڕۆ 13-12-2018 نەڤید زەردی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب، ڤیدیۆکلیپی "کەس"ی بڵاوکردەوە، کە لە ئاوازی خۆیەتی و شاعیر و میدیاکاری ناوداری کورد رەنج سەنگاوی تێکستەکەی بۆ نووسیوە.
کاری دابەشكردنی ئەم گۆرانییە لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە کراوەو میکس و ماسترینگ مەجید کازیمی جێبەجێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ