رووداو- هەولێر
فۆتۆگرافەری كورد سەفین حەمید خولێكی فۆتۆگرافەری بۆ ژمارەیەك چالاكوانی بواری میدیا و كۆمەڵگەی مەدەنی خەڵكی سووریا لە توركیا بەڕێوەدەبات. خولەكە لەلایەن رێكخراوی كۆساڤ رێكخراوە و یەكێتیی ئەوروپا سپۆنسەریی دەكات.
سەفین حەمید بە (رووداو)ی گوت "خولەكە لەبارەی چەند بوارێكی میدیاییە، لەوانە وێنەی رۆژنامەوانی لە ژینگەی مەترسیدار و بەرەكانی جەنگدا".
خولەكە لە رۆژانی 22-27/7/2015، لە شاری غازی عەنتاب بەڕێوەدەچێت. پارساڵ هەمان خول لە لوبنان بەڕێوەچووە و سەفین حەمید سەرپەرشتیی بەشی فۆتۆگرافییەكەی كردووە.
سەفین لە ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایك بووە، لە ساڵی 1991ـەوە وەك فۆتۆگرافەر كار دەكات و ئێستا زیاتر وەك فۆتۆگرافەری رۆژنامەوانی ناسراوە، فۆتۆكانی لە زۆر رۆژنامە و گۆڤارەكانی جیهاندا بڵاوكراونەتەوە و چەند خەڵاتێكی جیهانی و ناوخۆیی بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ