بەختیار عەلی لە ئەڵمانیا خەڵاتێکی ئەدەبی پێبەخشرا

10-12-2017
حەکیم داود
نیشانەکردن بەختیار عەلی
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا خەڵاتی "نیلی زاکس" بە بەختیار عەلی نووسەر و رۆماننوسی بەنێوبانگی کورد بەخشرا.

بەختیار عەلی وەك نوێنەری ئەدەبیاتی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست لەلایەن پارێزگاری دۆرتمۆندەوە لە مەراسیمێکدا خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

خەڵاتی نیلی زاکس دوو ساڵ جارێک بە باشترین نوسەری دوو ساڵ دەبەخشرێت، کە لەلایەن چەندین رەخنەگری ئەڵمانەوە هەڵدەبژێردرێت.

رۆژی پێشتر شارەوانی دۆرتمۆند بە ئامادەبوونی پارێزگاری شارەکە و جێگرەکانی و بەختیار عەلی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەبارەی مەراسیمەکە ئەنجامدا، دواتر هەمان رۆژ و لە خانەی ئەدەبی دۆرتمۆند کۆڕێکی ئەدەبی بۆ بەختیار عەلی رێکخرا.

نیلی زاکس ژنە نووسەرێکی بەنێوبانگی سوێدی - ئەڵمانییە و جوو بووە. لە ساڵی 1970 لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. نووسین و رۆمانەکانی بە زۆری باس لە ئازار و مەینەتی جووەکان دەکەن لەژێر دەستی نازییەکاندا لە جەنگی دووەمی جیهانی. خەڵاتەکەش بەناوی ئەو نووسەرەوە ناونراوە.


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە