گالەری

08-04-2018
9 Photos
رووداو @Rudawkurdish
رووداو - AFP

سەلمان خان، یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی بۆڵیوودە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە دادگا بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو و، رۆژی شەممەیش بەکەفالەت ئازادکرا.

سەلمان خان لە دادگا تۆمەتی کوشتنی ئاسکێکی رەشی بەسەر ساخبووەوە، کە گیاندارێکی دەگمەنە و مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە، بەپێی دادگاش سەلمان خان لە ساڵی 1998 ئەو ئاسکەی کوشتووە.

دوای ئازادکردنی لە زیندان، سەلمان خان گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی و ژمارەیەکی زۆری هەوادارانیشی لەبەردەرگای زیندانەکە و ماڵەکەیشی بە تەقاندنی یاری ئاگرینە دڵخۆشی خۆیان دەبڕی.

سەلمان خان تەمەنی 52 ساڵە و یەکێکە لە دەوڵەمەنترین ئەکتەرەکانی بۆڵیوود، ئەو بەهۆی بڕیارەکەی دادگا ناتوانێت بەبێ ئاگاداربوونی دادگا هیندستان جێبێهێڵێت.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار