لە سلێمانی رێز لە جەنگیز چاندار دەگیرێت

رووداو- سلێمانی

جەنگیز چاندار، نووسەر و رۆژنامەنووسی تورکیا بەهۆی کتێبی (شه‌مه‌ندەفه‌ری میزۆپۆتامیا) رێزی لێدەگیرێت.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 10/2/2016، كاژێر 16:00 ی ئێوارە لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی كۆڕێكی رێزلێنان بۆ نووسەر و رۆژنامه‌نووسی تورکیا جه‌نگیز چاندار، نووسه‌ری كتێبی (شه‌مه‌ندەفه‌ری میزۆپۆتامیا) رێكبخرێت. 

کتێبی شەمەندەفەری میزۆپۆتامیا، لەسەر پرسی کورد و باکووری کوردستان نووسراوە.  جه‌نگیز چاندار بۆ ئەو کتێبە، دیمانەی لەگەڵ زۆربەی سەرکردەکانی کورد کردووە. تێیدا باس لە پەیوەندی نێوان کوردانی باشوور و باکووری کوردستان دەکات. 

جەنگیز چاندار، تۆرگۆت ئۆزالی سەرۆککۆماری تورکیا بەبیردێنێتەوە کە هەوڵیداوە پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات. هەورەها باس لە رۆڵی مام جەلال دەکات لە یەکەم ئاگربەستی پەکەکەدا لەگەڵ تورکیا.

جەنگیز چاندار، نووسەر و رۆژنامەنووسێکی ناوداری تورکیایە. ساڵی 1948 لە ئەنقەرە لەدایکبووە. لە بابەتی پرسی کورد دا خاوەن رایەکی ئەرێنی و ریالیست و ئاشتیخوازە.