پێشانگای چاپەمەنی و بڵاوکراوەکانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو

رووداو - ئیستەنبوڵ

ئیستەنبوڵ یەکێکە لەو شارانەی نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی جیاوازی تێدان و فرە رەنگە.

لە رابردوودا چەندین رۆژنامە و گۆڤار و میدیا بە زمانی جیاواز وەشانیان کردووە، لەو شارە هەموو ئەو رۆژنامانەی لەوەتەی ساڵی 1900ـەوە چاپکراون و بڵاوکراونەتەوە لە پێشانگەیەکدا نمایشکران.