تیرەکەی رووداو بۆ کوێ؟

31-05-2024
محەممەد سەفار @MehmedAlsafar
A+ A-
 
نوێگەری و داهێنان لە راگەیاندن دوو پایەی سەرەکی باوەڕی تۆڕی میدیایی رووداو بوونە لە یەکەم رۆژی دامەزراندنییەوە و دواتر فراوانبوونی تۆڕەکە لە 2013دا، لەوکاتەوە هەر داهێنانێک لە میدیای کوردی بینرابێت، یان لە رووداوەوە بووە یان سەرچاوەکەی لە رووداو وەرگیراوە. لای هەمووان ئاشکرایە تێڕوانینی رووداو بۆ راگەیاندن جیاوازە لە هەموو ئەوانەی پێش خۆی و دوای خۆی، چونکە لەگەڵ هاتنی رووداو بۆ نێو میدیای کوردی، ئاراستە تەقلیدی و شێوازی کارکردنی راگەیاندنی گۆڕی و دەرفەتێکی نوێی خستە ئاراوە و میدیایی کوردستانی بۆ رێگەیەکی جیاوازی  پڕ لە متمانە و داهێنان برد.
 
ئەمەش بە ئەنجامی کۆشش، پلان و عەقڵێكی ستراتیژی داهێنانکارانە بووە لە پێشکێشکردنی هەواڵ و زانیاری بە بینەر و بیسەر و خوێنەران. رووداو هەر بەم چەشنە بەردەوام لەژێر بەرپرسیارێتی ئەو دروشمە بووە کە "یەکەمی بێ رکابەرە"، چونکە رووداو ئێستا براندێكی گەورەی و ناسراوی میدیاییە لەسەر ئاسی کوردستان، عێراق، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانیش. داهێنانەکانی رووداو زۆرن، لە هەر گۆشەیەکەوە بیگریت، سەرت دەسووڕمێنێت و نوێگەری دەبینیت. دوو ساڵە ترێندێکی نوێی دیجیتاڵ میدیامان داناوە ئەویش سیمبوولی ساڵە.
 
سیمبوولی ساڵانەی رووداو چییە؟
 
رووداو دیجیتاڵ لەگەڵ هەر ساڵیادێکی رووداو دا، بە لێکۆڵینەوەی ورد لەو پلان و ستراتیژەی کە رووداو دایدەڕێژێت بۆ ئەو بەرپرسیاریێتییانەی کە لە ساڵی نوێ دا دەیانخاتە ئەستۆی خۆی، دوای وردبوونەی لە پلانەکە و شێواز و پرێنسیپی کارکردنی رۆژنامەڤان و ئامانجی ساڵ، هەمووی لە یەک سیمبوول دا دەنەخشێنێت و کۆی دەکاتەوە، بەمەش ڤیژنی رۆژنامەڤانان روونتر دەبێت بۆ کارکردن بۆ ئەو ئامانجەی لە سیمبوولەکەیدا نەخشێندراوە، کار دەکەن بۆ بەدیهێنانی و پێشاندانی سوپرایزی زیاتر لەوەش.
 
دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە لە 10ـەمین ساڵیادی رووداوەوە دەستیپێکردووە و کاروانێکی دوورودرێژی دەبێت. ساڵی رابردوو سیمبوولی پاشای شەترەنج (King Chess) مان نەخشاند وەکو رەنگدانەوەی سێبەری لۆگۆی رووداو کە هاوئاهەنگییەک بوو لەگەڵ خۆر و ئاگری پێکهاتەی ئەندازەیی لۆگۆی رووداو، چونکە دوای دەیەیەک لە راگەیاندنی رووداو، ئەوەی قابیلی بوو تەنیا پاشایی بوو.
 
پاشا؛ گرنگترین پارچەیە لە یاری شەترەنج دا، پاشا تەنیا دەتوانێت یەک خانەی بەرەو لایەک بجوڵێت، کە ئەم جوڵەیە دەبێت زۆر بە ستراتیژی بێت و نابێت خۆی بخاتە نێو کش(چێک)ـەوە، هەمیشە پاشاکە لە شوێنی خۆی سەنگینە و دوورە لە خانەی هاوسێی بچووک، بەڵکو تاک هەنگاوی بەسە بۆ کش و ماتکردن. ئەمە تەنیا سیمبوولێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو پشتی تابلۆکە پڕە لەو پلان و ئامانجانەی کە دامانڕشتبوو بۆ ئەوەی رووداو دیجیتاڵ ریکۆردێکی بێ وێنە تۆماربکات، هەر ئەوەشمان کرد.
 
لە 10ـەمین ساڵیدا، رووداو ئاستی بینەری ملیۆنی تێپەڕاند و پێی نایە ملیارییەوە، ئەوەش بۆ میدیایەکی کوردی دەتوانین بڵێن خەونێکە، جگە لەوەش بەدەستهێنانی 11 خەڵات لەنێویاندا خەڵاتی ستیڤی بۆ رووماڵە فراوانەکان و بەرنامە ناوازەکان، خەڵاتی وێبیی جیهانی کە بە "ئۆسکاری ئینتەرنێت" ناسراوە و چەندین خەڵاتی دیکەی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی بەڵگەیەکی سەلمێندراو بوو کە بەڵێ، رووداو پاشایە. دەبێت ئەوە بزانین رووداو سنوور ناناسێت، هەر بەربەستێکی لەبەردەم بێت، بە لۆژیکی کارکردنی یەکەمییانە و لەپێشبوون بە چەندین هەنگاو، دەتوانێت ئەو ئامانجەی بۆ خۆی دایناوە، هەر خۆی پێی بگات.

 

 
11 ساڵ و دوو تیر
 
لە یانزەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی رووداودا دوو تیر دەردەچن، رووداو خۆی خاوەنی کەوانەکەیە و ئامانجەکەی خۆی دیاری دەکات، ئێستا تیرەکانمان وەکو تیشکی خۆری لۆگۆکەمان بڵاودەبنەوە، هەڵگری کەوانەکەش بە دیدێکی جیهانییانەوە ئامانجەکەی دیاری دەکات.
 
تیرەکەی رووداو بەشێوەیەک نەخشێندراوە و دروستکراوە، کە ئامانجی لەنێوبردن نییە، بەڵکو نیشانەی روونی ئاراستەی رۆیشتن و دیاری ئامانج نیشان دەدات.
 
لە کولتوورەکانی پێش مێژوو و مێژووی نوێش، سیستمی چەکی مەودایی بریتی بووە لە تیروکەوان، ئەم تیرە لەلایەن هەر کەسێکەوە بە بەکارهێنانی کەوان بۆ دەستنیشانکردن و پێکانی ئەو ئامانجەیە کە هەیەتی، مەبەست لە چەکی مەودایی ئەوەیە؛ کە هەموو جەختەکە لەسەر ئەو ئامانجە بێت کە لەبەردەمیدایە نەوەک کۆمەڵێک هۆکار ببنە هۆی گۆڕانی کەشی ئامانجەکە، رووداو بەرگێکی نوێ و مانایەکی نوێ دەداتە ئەو چەکە، قۆناخی کلاسیک و دیجیتاڵی تێکەڵ دەکات، تاوەکو لە ئاست خواستی هەمووان بێت. لێرەدا رووداو خاوەنی کەوانەکەیە هەرواش خاوەنی تیرەکەیە، باشیش دەزانێت لە کوێ، چ کاتێک و چۆن ئەو تیرە بۆ کامە ئامانجی بەکاردەهێنێت، بە تیرێک کە مانای سنووری جیۆگرافیشی هەڵگرتووە، ئامانجێکی گەورەی جیهانی دەپێکین. ئەمەیە رووداو و بە توانا سنووردارەکانەوە، ئامانجی جیهانی دادەڕێژێت و بەربەست ناناسێت، لە کۆتاییشدا سوپرایزی بۆتان دەبێت و بە دەستکەوتەوە خۆی دەردەخاتەوە.

 

 
جگە لەوە دوو تیرەکە هاوتەریبن و بە ستوونی وەستاون، ژمارە 11 یان دروستکردووە و روویان لە ئاسۆیەکی گەشە. هەروەها ئەو 11ـەیە تێکەڵ بە 11 تیشکی لۆگۆی رووداو دەبن و خۆرێکی درەوشاوە پێکدەهێنن. کاتێک تیر و خۆریشت هەبێت، ئەستەمە کەس بتوانێت لەبەردەمتدا خۆی بگرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

سووریای دوای ئەسەد چ واتایەکی بۆ دونیا هەیە؟

دۆخی ئێستای سووریا چەندەی بەهێزبوونی هەتەشە بێت، ئەوەندەش بە واتای زیادبوونی کاریگەریی ناوچەیی تورکیا دێت لە سووریا و عێراق، ئەویش لەکاتێکدا ترەمپ گەڕاوەتەوە، بۆیە ئەمەش لەوانەیە وا لە ئێران، رووسیا و تەنانەت تاڕادەیەک عێراقیش بکات کە لە سووریا پشتی هەسەدە بگرن