زه‌كات بۆچی هه‌ر بۆ مه‌لا بێت؟
زه‌كات سێیەمین ڕوکنە لە پێنج پایەکانی ئایینی ئیسلام، بە کۆمەڵێ مەرج کە هاتنه دی، لەسەر هه‌موو تاكێكی موسڵمان واجب دەبێت. زەکات لەنێو دینە ئیبراهیمییەکانی دیکەش "مەسیحێتی ـ جووێتی" هەیە، بەڵام بە وردەکاری و شێوازی جوداوازەوە.
زەکات لەنێو ئیسلامدا لە قۆناغی مەککە بە ماوەیەکی کەم بەر لە کۆچی نەبەوی هاتە فەڕزکردن، دوای کۆچ "الهجرة"ی پێغەمبەری ئیسلام و هاوەڵەکانی بۆ مەدینە "یثریب" و گۆڕانی دۆخی ئیسلام لە دۆخی تیۆری و ڕۆحانییەتی تەوحیدەوە بۆ دەوڵەت و بانگەواز "الدعوە" و جیهاد، چۆنێتی و وردودرشتی وەرگرتن و بەخشینی زەکات داڕێژرا، لە "ئیجمالیەت"ەوە بەرەو "تەفاسیل" بردرا. لێرەوە کە دەوڵەت بنياتده‌نرێت، زەکات چیتر ئەرکێکی کەسێتیی ئازاد نییە، بەڵکوو دەبێت بە سیستم و قورئان بە سیغەی فەرمانکردن [خذ من أموالهم صدقة] داوا لە پەیامبەرەکەی دەکات زەکات لەم کەسانە بسەنێت کە بەر مەرجەکانی دەکەون، لەم سۆنگەیەوەش، پەیامهێن (عومەری کوڕی خەتاب) بە کۆوەکردنی زەکات ڕادەسپێرێت، (عەلی و خالید) بۆ یەمەن دەنێرێت، (زیاد) دەنێرێت بۆ حەزڕەمەوت، (عەلای حەزڕەمی) ڕەوانەی بەحرێن دەکات، گشتیان بۆ سەندنی زەکات و کۆوەکردنی بەخشین له نكاری پێغه‌مبه‌ره‌وه فه‌رمانيان پێ ده‌كرێت.
دوای مردنی پەیامهێن، لە ڕۆژگاری خیلافەتی ئەبووبەکری سدیق، زەکات هەر لەسەر ڕێڕەوی خۆی شێوەی سیستەمی وەردەگرێت، بەڵام چەند هۆزێک ئەگەرچی باوەڕیشیان بە زەکات دەبێ، بەڵام بە ئەوە ڕازی نابن زەکات ڕادەستی ئەبووبەکر بکەن، بە شێوازی خڕکردنەوەی ئەو قایل نابن، لێرەوەش جەنگی هەڵگەڕاوەکان "حرب الردة" بەرپا دەبێ. بە درێژایی ڕۆژگاری خیلافەتە ئیسلامییەکان زەکات جمکی دەوڵەت بووە، خەلیفە و وەلی ئەمری نێوچەکان سەرپەرشتی کۆوەکردنیان کردووە، تا ڕووخانی خیلافەتی عوسمانی، ئیتر جارێکی تر زەکات لە جیهانی ئیسلامی بۆ قۆناغی مەککەیی و بەر لە هیجرەت دەگەڕێتەوە، بەوەی لە دۆخی جەبر و سیستەمییەوە بۆ فەڕیزەیەکی شەرعیی شەخسی، دەگەڕێتەوە. لە فیکری ئیسلامی و لە مێژووی موسڵمانێتیدا، زەکات پێوەستە بە دەوڵەت و سیستمی سیاسیی بەڕێوەبردنی وەڵاتەوە.
لە دوای خیلافەتی عوسمانیيه‌وه، لە واقیعدا ئەم دونیابینییە پاشدەخرێت، بەڵام وەکوو جێگرەوەیەک بۆی، لە هێندێ وەڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بۆرد و دەزگەی تایبەتکراو بۆ زەکات، بنیات دەنرێ. نموونەی: (ليژنه‌ی قانوونيی زه‌كات) له مه‌غريب، (ليژنه‌ی وردبينی زه‌كات) له سعووديه، (دامه‌زراوه‌ی زه‌كات) له ماليزيا، (ماڵی زه‌كات) له كوێت، (سندووقی زه‌كات) له ئوردن، (ديوانی زه‌كات) له سودان، (ده‌سته‌ی زه‌كات) له فه‌له‌ستين و... تاد له چه‌ندان وڵاتی ديكه‌ی عه‌ره‌بی و ئيسلامی ئه‌م دامه‌زراوانه هه‌ن.
ڕۆژی 21-5-2017 ڕابيته‌ی ئيسلامیی كورد، به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (مه‌لا عه‌لی قه‌ره‌داغی) پڕۆژه‌ی (سندووقی زه‌كات)ی له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌ياند، له ڕاگه‌ياندن و په‌يامی دامه‌زراندنه‌كه‌يشياندا، داوا له سه‌رمايه‌داران و موسڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌م ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ڕا زه‌كاتی ئه‌مساڵيان ڕاده‌ستی ئه‌م سندووقه بكه‌ن.
وه‌كوو ئاماژه‌م پێدا، ئه‌م سندوق و بۆردانه له به‌شێكی وڵاته عه‌ره‌بی و ئيسلامييه‌كان هه‌يه، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به حكوومه‌تن و لايه‌نی پێوه‌نديدار سه‌رپه‌رشتییان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ڕێز (مه‌لا عه‌لی قه‌ره‌داغی) جوداوازييه‌كه‌ی له ئه‌وه‌دايه سندووقه‌كه‌ی سه‌ر به بزاوێكی سياسييه كه خه‌ريكه له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تيدا ده‌خرێته نێو خانه‌ی (تيرۆر)، هه‌ڵبه‌ت باسی (ئيخوان موسلیمين) ده‌كه‌م.
زه‌كات مادام پێوەندي به باری ئيكۆنۆمی خه‌ڵكييه‌وه هه‌يه، ده‌بێت به سيستم بكرێت و هه‌ر حكوومه‌تيش چاودێری بكات. گرفتێكی گه‌وره له وه‌ڵاتی ئێمه ئه‌وه‌يه سيستمی بانكيمان كارا نييه، ئيكۆنۆمی و داهات و ده‌رامه‌ت و خه‌رجييه‌كانی خه‌ڵك به بانكه‌وه په‌يوه‌ست نين، كه‌س نازانێ خه‌ڵك چی ده‌كات و چی ده‌ستده‌كه‌وێ و چی سه‌رف ده‌كات و له چيش خه‌رجيان ده‌كات. كه‌لێنی گه‌وره‌ی دامه‌زراوه‌يی كوردستان و ئه‌م نێوچه تاريكه‌ی مه ئه‌وه‌يه كه هه‌مووان به كاش مه‌نی ئيش ده‌كه‌ن نه‌ك به كارت و هه‌ژماری بانكی، ئه‌م كه‌لێنه سه‌رچاوه‌يه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵييه. بۆ دونيای نوێ، ئيكۆنۆمی نه‌كرێت به سيستمی بانك و داتا و ژماره و كرێديت بانك، ئيدی دونيای گه‌نده‌ڵی هه‌رده‌م ده‌رگای واڵايه. هه‌ر له‌نێو ئه‌م به‌سيستمكردنه زه‌كاتيش ده‌بێت به‌ر ئه‌م دامه‌زراوه‌ييه بكه‌وێت، به‌ڵام له‌ژێر چاودێریی لايه‌نی پێوه‌نديداره‌وه.
پاره‌يه‌كی زۆری زه‌كات به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، حكوومه‌ت ده‌بێت له‌ژێر چاودێریی خۆيه‌وه له‌ڕێی به‌دامه‌زراوه‌كردنه‌وه ئه‌م ئاڵۆزييه ڕێكبخات. ئه‌مه كاری ڕێكخراو و بزاوێكی سياسی و ئيدیۆلۆجی نييه. ساڵانه، بڕێكی زۆر له داهات كه ئه‌نجامی كۆوه‌كردنی زه‌كات خڕبووه‌ته‌وه، بێسه‌روشوێن ده‌كرێت، شونبزر ده‌كرێت به‌م مانايه‌ی له شتێكی ئه‌وتۆی وه‌هادا خه‌رج ناكرێت كه شوێنی خۆی بگرێت، ئيسلاميزمی كوردستان داوای زه‌كات بۆ ده‌زگه ڕاگه‌ياندنه‌كانی خۆيان ده‌كه‌ن، ئيخوانی كوردی و سه‌له‌فيزمی مه‌دخه‌لی زه‌كات ته‌نيا به‌سه‌ر هه‌وادارانی خۆيان‌دا په‌رش و وه‌شان ده‌كه‌ن، سه‌رمايه‌داری دينداری ساده‌ش بڕی زۆری زه‌كاته‌كه‌ی بۆ (مه‌لا)يانه، كێ زه‌مانی ئه‌وه ده‌دات ده‌ستكه‌وته زه‌به‌لاحه‌كه‌ی زه‌كات كه ڕاده‌ستی ڕابيته‌ی ئيسلامی و به‌ڕێز مه‌لا عه‌لی بكرێت، هه‌مديس هه‌ر له مه‌لايان و به‌ته‌نێ له مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌ی دينيیان خه‌رج نه‌كرێته‌وه؟
قورئان بۆ پێدانی زه‌كات، هه‌شت چينی پۆڵين كردوون (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ )التوبة:60 . له هيچ كاميان باسی مه‌لا نه‌كراوه، ئه‌ی بۆ ئه‌م كورده به‌تايبه‌ت كوردی گوندی و لادێیی، سه‌رجه‌م زه‌كاته‌كه‌ی به مه‌لا ده‌به‌خشێته‌وه؟ من مه‌لای ئه‌وهام ناسيوه، له ڕه‌مه‌زاندا نێزيكی 30 هه‌زار دۆلاری خڕكردووه‌ته‌وه، كه‌چی دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن گونده‌كه‌ی جێهێشتووه، كه نێزيكه‌كانی لێيان پرسيوه بۆ ڕويشتووی له‌وێ؟ وه‌ڵامی ئه‌وه بووه تا بۆ ساڵێكی ديكه له گوندێكی ديكه زه‌كاتی ده‌ستبكه‌وێت و لێی بێبه‌ش نه‌بێت.
مه‌لا وه‌كوو هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ديكه فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ته، مه‌لا چی جوداوازه له‌گه‌ڵ مامۆستا؟ ئه‌ميان له‌به‌رانبه‌ر فێركردن و نووسين و خوێندنه‌وه‌دا مووچه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌ميشيان له‌به‌رانبه‌ر نوێژ و بانگ و ته‌لقيندا پاره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، بۆچی هه‌موو پاره‌ی نيو جۆركی زه‌كاتيان بۆ به‌ركی مه‌لايه و ده‌ستی چ كه‌سێ به گيرفانی مامۆستا ڕاناگات و پڕی ناكاته‌وه؟
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه ده‌بێت لێره باس له خانووی مه‌لاش بكه‌م، يه‌كێك له كه‌لێن و نه‌هامه‌تييه دينييه‌كانی ئێمه خانووی مه‌لايه له‌نێو مزگه‌وتان كه جۆرێك له ته‌قديس و موقه‌ده‌سييه‌تی به چوار ديواری وه‌كوو هه‌ر خانووێكی ديكه‌ی خه‌ڵكی به‌خشيوه، ئه‌وه هيچ كه ئاو و كاره‌بای به‌خۆڕاييه، بگره كه‌لوپه‌لی نێوماڵ و خواردن و خواردنه‌وه‌شی دابينه، ته‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێو مزگه‌فتدايه. مه‌لا كه وه‌كوو مامۆستا فه‌رمانبه‌ره، ده‌بێت ئه‌ميش وه‌كوو ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی، خۆی و خێزانه‌كه‌ی بژێنێت، نه‌ك ئه‌م ئيمتيازه به‌خۆی بدات كه تاكه فه‌رمانبه‌ر بێت خانووی بۆ دابين بكرێت.
من له‌سه‌ر هه‌شت چينه‌كه‌ی نێو قورئانيش كه به شايه‌نی وه‌رگرتنی زه‌كاتی داناون، تێبينی و تێڕامانم هه‌يه، ئاخر به سرووشتی حاڵ چه‌ند چينێكی نێو ئه‌م هه‌شت چينه هه‌ر نه‌ماون يان له دونيای ئێسته‌دا له‌م ئاسته‌دا نين كه خێريان پێ بشێت. هه‌رچه‌نده تا ئێسته شتێكم به‌رچاو نه‌كه‌وتووه كه بيرمه‌ند يان فه‌قيهێكی ئيسلامی چاوێكی به‌م هه‌شت چينه خشاندبێته‌وه و ئيجتهادی نوێی لێ كردبێ، به‌ڵام دڵنيام له‌مه‌ودوا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت. ناكرێ به به‌هانه‌ی (ثوابت) ئه‌مه‌شمان لێ بكرێت به بڤڤه و نه‌توانرێ قسه‌ی لێ بكرێت،هه‌موو عوله‌مای شه‌رع كۆوه‌بكه‌يت ناتوانن كۆده‌نگ بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ سه‌وابت چييه، چۆنه، چه‌نده؟ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابن كه سه‌وابت بريتييه له باوه‌ڕهێنان به ئه‌ركانه‌كانی ئيمان و ئيسلام، به‌ڵام باقی ورده‌كارييه‌كانيان، ناچێته‌وه نێو خانه‌ی سه‌وابت. ڕێفۆرميش ده‌بێت به پله‌ی يه‌ك له تێكستی سه‌ره‌كی و بنه‌ما مه‌عريفی و شه‌رعييه‌كاندا بێت، نه‌ك له لقوپۆپ و پرسی لاوه‌كيانه‌ی دين.
ئه‌گه‌ر تا دوێنێ (فه‌قير) ئه‌وه بوو كه نان و ئاو و پۆشاكی نه‌بوو، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يش فه‌قيره كه مۆبايل و ئه‌نته‌رنێتی نييه كه بۆ دونيای نوو وه‌كوو نان و ئاوه‌كه پێويستیی هه‌موو تاكێكن.
حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر بانگه‌شەی مه‌ده‌نييه‌ت و سيكۆلاريزم ده‌كات، لێره‌وه ده‌بێت به جددی مشووری پرسی زه‌كات بخوات. خه‌ڵكه‌كه‌يش ئه‌گه‌ر ده‌يانه‌وێت شكۆدارانه بژيێن و نه‌كه‌ونه به‌ر خه‌ڵه‌تاندنی دينی و مه‌زه‌بييانه، با دوور له سۆز و هه‌ڵچوون، به شێوازی پێدان و به‌كێدانی زه‌كاتدا بچنه‌وه.