نیشتمانپەروەریی عێراقی و ئایدیۆلۆژیای شیعەگەری
ئه‌و عێراقه‌ی به‌ریتانییه‌كان له ساڵی 1921 دروستیان كرد، ئه‌مریكییه‌كان له ساڵی 2003 دا به هه‌مان تێگه‌یشتنه‌وه، به‌ڵام له‌ژێر ناوی دیموكراسی و به‌ڕێوه‌بردنی فره‌یی و رێگریكردن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌عس، دروستیان كرده‌وه.
خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان به‌ریتانی و ئه‌مریكییه‌كاندا، بریتیه له تێگه‌یشتنێكی دیمۆگرافی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی بۆ عێراق و دانیشتووانه‌كه‌ی. خاڵی جیاوازیش له‌نێوانیاندا، بریتییه له‌و چه‌مكه‌ی كه پێیده‌ڵێن: "سیاسه‌تی شوناس- Identity Politics". به‌ڵام چۆن؟ عێراقی 1921 به سه‌رپه‌رشتی به‌ریتانییه‌كان و به فه‌رمانڕه‌وایی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م 1921-1933؛ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی شیعه و سوننه دامه‌زرا به به‌شداركردنی كورد وه‌ك لایه‌نێك بۆ راستكردنه‌وه‌ی باڵانسی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی؛ به‌وپێیه‌ی كه مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ شافیعی بوو، له‌به‌رامبه‌ر سوننه‌ی حه‌نه‌فی و شیعه‌شدا، لایه‌نه مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی كورد بۆ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ گرنگ بوو.
جیاوازییه‌كه‌ش له‌وه‌دا بوو كه ئه‌وكات هێشتا شتێك به‌ناوی سیاسه‌تی شوناس، یان به سیاسیكردنی شوناس سه‌ریهه‌ڵنه‌دابوو، ته‌نانه‌ت ناسیۆنالیزمیش هێشتا له تێگه‌یشتن و پهیڕهوكردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیدا بوو له‌ناو گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا. شیعه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبوون له به سیاسیكردنی ناسنامه‌ی شیعه‌دا و هیچ هه‌وڵێكیش بۆ ئه‌و بهسیاسیكردنه سه‌رینه‌گرت تا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە 1979 و داگیركردنی كوێت لە 1991 و تیرۆركردنی رابه‌ری باڵای شیعه محه‌ممه‌د سادق سه‌در 1999 له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه.
سیاسه‌تی شوناس له‌ناو شیعه‌دا له تاراوگه گه‌شه‌ی كرد و پێگه‌ی خۆی دامه‌زراند، سیاسه‌ته‌كانی سه‌دامیش له‌ناوه‌وه رێگه‌خۆشكه‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی عێراقی دوای 2003، ببێته وڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكدووركه‌وتنه‌وه‌ی شوناس و سه‌رهه‌ڵدانی سیاسه‌تی شوناس.
ئه‌مریكییه‌كان دوای رووخاندنی به‌عس، سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ عێراق و پێكهاته‌كانیدا، له‌سه‌ر هه‌مان تێگه‌یشتن و بنه‌ما داڕشت. عێراقی 2003 له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی شیعه و كورد به به‌شداریی سوننه و پێكهاته‌كانی دیكه بنیاتنرایه‌وه. هێزه سیاسییه‌كان، له‌ناو هه‌موو پێكهاته‌كاندا، سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بوون له بارودۆخی تازه‌ی عێراق و تێگه‌یشتنی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ ئه‌م بارودۆخه.
هێزه ئیسلامییه شیعیه‌كان، ئه‌و دابه‌شبوون و به‌شبه‌شێنه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌یان به‌باشی قۆسته‌وه و كێكی ده‌سه‌ڵات و سامانی عێراقیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد و موباره‌كه‌ی ئێرانیشیان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆ، ئه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه له سێ مانگ كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری شیعه، به‌غدا و هه‌موو شاره‌كانی گرتووەته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازیی زۆرینه شیعه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ته‌نها وه‌ك كۆمه‌ڵێك چه‌ته ده‌یانبینن كه دین و مه‌زهه‌بیان بۆ دزیكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌كارهێناوه.
دەسەڵاتی شیعە لە عێراقی دوای 2003 لەسەر دوو بنەما خۆی دامەزراند؛ یەکەم/ ئایدیۆلۆژیای شیعەگەری و دووەم/ شەرعییەتی مێژوویی و دیمۆگرافی؛ بەوپێەی شیعە وەک زۆرینەی دانیشتووان بێبەشکراون لە بەشداریی سیاسی و دەسەڵات؛ هەردوو بنەماکەش بە زەقی لە گوتاری سیاسی و حوکمڕانی نوخبەی شیعەی عێراقدا بە درێژایی 16 ساڵی رابردوو رەنگی داوەتەوە و کاریگەری لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی هەبووە.
دوای 16 ساڵ لە حوکمڕانی؛ شیعەکان بەهەموو هێز و رەوتەکانیانەوە، بە هەموو دەموچاو و کاراکتەرە سیاسییەکانیانەوە؛ لە حوکمڕانیدا شکستیان هێنا و نەیانتوانی عێراق لە قۆناغی بۆشایی دەوڵەت و دەوڵەتی شکستخواردووەوە بگوازنەوە بۆ قۆناغی دامەزراندنی دەوڵەت. لەڕووی ئایدیۆلۆژیاشەوە؛ شیعەگەری نەیتوانی تێکەڵ بە نیشتمانپەروەریی عێراقی بێت؛ خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە ئەوەمان پێدەڵێن کە نیشتمانپەروەریی عێراقی و ئینتیمای نیشتمانی بۆ عێراق دابڕاوە لە ئایدیۆلۆژیای شیعەگەری و خەڵکی شیعە بە ئەزموون گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە شیعەگەری هیچی بۆ نەکردوون؛ بۆیە ئومێدێکیان بە نیشتمانپەروەری ماوە.
ئەمە لە دروشم و گوتاری خۆپیشاندەرەکاندا بە ئاشکرا بەدی دەکرێت!
عێراق به‌م تێگه‌یشتن و پێكهاته سیاسییه‌ی ئێستایه‌وه ناتوانێ سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێ؛ ژمارەی دانیشتووانه‌كه‌ی لە زیادبووندایە، سیستەمی سیاسی و ئیداریی دەوڵەتهكه ناكارایه و به ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ناڵێنێ.
گەنجەکان کە نیوەی زیاتری ژماره‌ی دانیشتووانەكهی پێکدەهێنن، نائومێدن و هیچ هیوایەکیان بە داهاتوو نییە، متمانەشیان بە سیستەم و نوخبەی سیاسی لەدەستداوە. هاووڵاتیان پێویستیان بە دەرفەتی کار، خوێندنی باش و چاودێریی تەندروستی و ئاسایش هەیە، عێراقی ئێستا ناتوانێت هیچیەک لەمانەیان بۆ دابین بکات! خواستی گه‌نجه‌كان و خۆپیشانده‌رانیش ئێستا هه‌ر به ته‌نیا خزمه‌تگوزاری نییه، به‌ڵكو خواسته‌كان سیاسین، خه‌ڵك ئیتر هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كیان له ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی مه‌زهه‌بی نییه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌قامی ناڕازی عێراقی داوای ده‌كات، شتێكه ده‌كه‌وێته ئه‌ودیو سیاسه‌تی شوناسه‌وه، سیاسه‌تی كۆمه‌ڵێك پرس و كێشه‌یه كه عێراقییه‌كان شانزه ساڵه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن. ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تی و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر، دروشم و گوتاره‌كان، پێداگیریی خه‌ڵك له‌سه‌ر لابردن و دادگاییكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی شیعه‌وه شانزه ساڵه سوودمه‌ندن، پێمانده‌ڵێ كه خواستی ژیان، نان و شكۆمه‌ندی، خزمه‌تگوزاری و قووتی رۆژانه، رێزگرتن له سه‌روه‌ریی مرۆڤ، هیچ دین و مه‌زهه‌بێكی نییه. ژیان و ماف و ئازادییه‌كان سه‌ر به هیچ ئاین و ئایدیۆلۆژیا و مه‌زهه‌بێك نین و مافی هه‌موو كه‌سێكن.
jawharraber@gmail.com