"ئەی کوردینە!"
نووسینی: شێخ سه‌عیدی كوردی (به‌دیعولزه‌مان)
له كورمانجییهوه: محه‌ممه‌د عزه‌دین
"مه‌لا سه‌عیدی كوردی، یان شێخ سه‌عیدی كوردی، یانیش (به‌دیعولزه‌مان) هه‌رنا شێخ سه‌عیدی نه‌وڕه‌سی، یه‌كێك له زانا گه‌وره‌كانی كورده له باكووری كوردستان. ئه‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه‌مان به‌هۆی هزر و رامانه‌كانی له بواری فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی و به‌رخودانی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ر سه‌رده‌مه و نازناوێكی لێنراوه. بەڵام بێ هیچ گومانێك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی نازناوه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه بووه تا نازناوه كوردییه‌كه‌ی لێ جیا بكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بكه‌ن، چونكه شێخ سه‌عید جگه له كورد، شوێنكه‌وتوویه‌كی ئێجگار زۆری توركیشی هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتره، ئه‌و زاته گه‌وره‌یه به مه‌لایه‌تی و شێخایه‌تی و كوردایه‌تی و نهوڕهسییهكهشی هه‌ر (سه‌عید) بووه. نووسینی ئه‌م وتاره‌شی له حه‌فته‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (ته‌عاون و ته‌ره‌قی كوردی) له رێکەوتی 5-12-1908، به زمانی كوردی، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه، ئه‌و زانایه، كوردێكی سفت و ساخ و خه‌مخۆری گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی بووه."
ئەی کوردینە!
ئه‌ی كوردینه... لە یەکگرتووییدا هێز و لە یەکێتیدا ژیان و لە برایەتیدا به‌خته‌وه‌ریی و لە حکومەتدا ئاشته‌وایی هه‌یه.
ئه‌ی كوردینه... تووند ده‌ست به پەتی یەکگرتوویی و خۆشەویستی بگرن؛ تا ئێوە لە بەڵا بە دوور بگرێ. ئه‌ی كوردینه، باش باش گوێم بۆ بگرن، دەمەوێ شتێکتان پێ‌بڵێم:
دەمەوێ ئەوە باش بزانن، سێ بەهای بنچینەییمان هەیە و لەسەر ئێمه پێویستە بیانپارێزین.
یەکەم: ئیسلامه‌تی.
هەزاران شەهید لە پێناویدا خوێنیان رژاوە.
دووەم: مرۆڤایەتی.
به پێی بیر و بۆچوونی دنیا، ده‌بێ بە هه‌وڵ و كرده‌ی هزری و زانستی چاک، مرۆڤایەتیمان بۆ هه‌موو دنیا بسەلمێنین.
سێیەم: ناسنامەی نەتەوەییمان.
ئه‌وه‌یان بە شەڕەف و بوونمان دادەندرێ. ئێمە بە کار و کردەوەکانمان و ناسنامەی نەتەوەییمان، فەرهەنگمان دەپارێزین و دەبێ به كرداری چاکە، رۆحی ئەژدادەکانمان لەناو گۆڕ شاد بکەین، چونكه ئه‌وان هەر وه‌ك چاكه‌كار ژیاون. دەبێ ئێمه‌ش وابكه‌ین، ئه‌ژدادمان لەناو گۆڕه‌كانیان شانازیمان پێوە بکەن.
جا با پێتان بڵێم، سێ دووژمنیشمان هەن، گه‌ر به‌سه‌ریان سه‌رنه‌كه‌وین له‌ناومان ده‌به‌ن:
یەکه‌م: هه‌ژاری.
بوونی 40000 حه‌مباڵی کورد لە ئیستانبوڵ، به‌ڵگه‌ی ئەو گوتەیەمە.
دووەم: جەهالەت و نەخوێندن.
رێژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه له هه‌زارا یه‌ك، دەرخەری ئەو راستیەیە.
سێیەم: بوونی دووژمنداری و ناكۆكییه‌كانی نێوانمان.
ئەو دووژمنە وزەمان دەپوکێنێتەوە و ئێسقانمان ورد و خاش دەکا. ئەمەش وادەکات، تووشی ئەوە بین كه‌سانی دیكه ئامۆژگاریمان بکەن. حکومەتیش لە بێ ویژ‌دانیدا زوڵممان بەرامبەر بکا.
ئه‌ی كوردینه، گەر له‌مانه تێگەیشتبن، باش بزانن تاقه چارەشمان هه‌ر ئه‌مانه‌ن: بۆ ئەوەی نەهێڵین ئەو سێ بەهایەمان لەدەست بچێ و لە مەترسییەکانی ئەو سێ دوژمنە دوور بکەوینەوە، دەبێ ئەو سێ چه‌كه بەکار بهێنین.
چه‌كه‌كانیش ئەمانەن
یەکەم: پەروەردە و خوێندن.
دووەم: یەکگرتوویی و خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌یی.
سێیەم: مرۆڤ به قودره‌تی خۆی كاری خۆی بكا و وەک سەفیل چاوەڕوانی توانای خەڵک نەکا و پشت بە کەس نەبەستێ.
ئه‌ی كوردینه... ئامۆژگاری کۆتاییشم ئەمەیە:
خوێندن و خوێندن و خوێندن...
و
یەکگرتن و یه‌كگرتن و یه‌كگرتن.