ئابووریی چین بە بەردەوامی لە خاڵێکی نوێی دەستپێکردنەوە باڵدەگرێت

 
له‌ تشرینی یه‌كه‌می 2020، پێنجه‌مین دانیشتنی پلینیۆمی نۆزدەیە‌مین ده‌سته‌ی ناوه‌ندی حیزبی شیوعی چینی به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانیشتنه‌دا ‌چه‌ندین پێشنیاز بۆ دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی چوارده‌یه‌مین پلانی پێنج ساڵه ‌(2021-2025) بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی و مێژوویه‌كی دوورودرێژ پێشکێشکران. هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ و بڕیاردان له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ تاوه‌كو ساڵی 2035 تاوتوێکرا. ئه‌مه‌ش به‌ واتای ده‌ركردنی چوارده‌یه‌مین پلانی پێنج ساڵه‌ دێت. پلانی پێنج ساڵه‌ی سێزده‌یه‌م و چوارده‌‌یه‌م چی ده‌گه‌یێنێت؟ چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاراسته‌ی ئابووریی چین؟ داهاتووی ئابووریی چین چییه‌؟ حه‌زده‌كه‌م له‌ رێگەی ئه‌م وتاره‌وه‌ پێشه‌كیه‌كتان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ پێبده‌م.
 
 
یه‌كه‌م: پلانی پێنج ساڵه‌ی چینی
 
پلانی پێنج ساڵه‌، هه‌روه‌ها ناسراوە به‌ (پوخته‌ی پلانی پێنج ساڵه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی تایبه‌ت به‌ كۆماری چینی میللی)، ئامانجه‌كان و ئاراسته‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌یی دیاریده‌كات. له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌مین پلانی پێنج ساڵه‌ له‌ ساڵی 1953 و تاوه‌كو كۆتا پلانی پێنج ساڵه‌ (سێزده‌یه‌مین پلان) له‌ ساڵی 2020، ده‌توانین بڵێین پلانه‌كه‌ هاوشان بووه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی كۆماری میللی و رۆڵێكی گرینگی بینیوه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه‌.  
 
ده‌توانین پلانی پێنج ساڵه‌ی چین دابه‌شبكه‌ین بۆ سێ قۆناخ، كه‌ هه‌ر قۆناخێك ئه‌ركی هاوتای مێژوویی تایبه‌ت به‌ خۆی ته‌واوكردووه‌. قۆناخی یه‌كه‌م بریتییه‌ له‌ پلانی پێنج ساڵه‌ی یه‌كه‌م تاوه‌كو پلانی پێنج ساڵه‌ی پێنجه‌م (1953-1980). له‌م قۆناخه‌دا، چین سیسته‌مێكی ئابووری پلان بۆ داڕێژراوی جێبه‌جێكرد و بنچینه‌ی پیشه‌سازیكردنی دانا، گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوكرد و ئاسایشی پارێزگاری نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزكرد. 
 
قۆناخی دووه‌م له‌ پلانی پێنج ساڵه‌ی شه‌شه‌م بۆ پلانی پێنج ساڵه‌ی ده‌یه‌مه‌ (1981-2005). له‌م ماوه‌یه‌دا، چین سیسته‌می چاكسازی و كرانه‌وه‌ی پێڕه‌وكرد و ورده‌ ورده‌ بووه‌ ئابووری بازاڕی هاوبه‌ش به‌ تایبه‌تمه‌ندی چینی، به‌ جۆرێك كه‌ وه‌به‌رهێنانی به‌كۆمه‌ڵ و هێزی نه‌ته‌وه‌یی و ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك باشبوونێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی. قۆناخی سێیه‌م بریتییه‌ له‌ پلانی پێنج ساڵه‌ی یازده‌‌یه‌م و پلانی پێنج ساڵه‌ی پازده‌‌یه‌م (2006-2020).له‌م ماوه‌یه‌دا، نێوه‌ڕۆكی پلانی پێنج ساڵه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو، گرینگی زیاتر به‌ دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی ئابووری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جۆریه‌تی و به‌هێزكردنی گه‌شه‌سه‌ندنی گشتی دا. 
 
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك كاری دیکە ئه‌نجامدرا وه‌ك گۆڕانی شێوازی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندنی رێكوپێك و یه‌كسان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كاندا و به‌هێزكردنی داهێنان و قووڵكردنه‌وه‌ی چاكسازی و كرانه‌وه‌ و باشتركردنی گوزه‌رانی گه‌ل و بونیادنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی كۆك.  
 
 
دووه‌م: ده‌ستكه‌وته‌كانی سێزده‌‌یه‌مین پلانی پێنج ساڵه‌
 
سێزدەیە‌مین پلانی پێنج ساڵه ‌(2016-2020) بریتییه‌ له‌ یه‌كه‌مین پلانی پێنج ساڵه‌ دوای ئه‌وه‌ی چین چووه‌ نێو بارودۆخی نوێی ئاسایی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری. تاكه‌ ئامانجی ئه‌م پلانه‌ بریتی نه‌بوو له‌ ته‌واوكردنی بونیادنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی مامناوه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه،‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی سه‌خته‌، به‌ڵكو ‌چه‌ندین ئه‌ركی گۆڕانكاری سه‌خت و ماندووكه‌ر. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، پلانی سێزدەیە‌مین رووناكی خسته‌ سه‌ر داهێنان، چاكسازی و جێبه‌جێكردنی تێگه‌یشتنێكی نوێ بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و نوێكاری و رێكخستن و سه‌وزكردن و كرانه‌وه‌ و هاوبه‌شیپێكردن. 
 
دوای پێنج ساڵ له‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رده‌وام، ئابووریی چین به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی به‌خۆیه‌وه‌ بینی له‌ماوه‌ی سێزده‌یە‌مین پلانی پێنج ساڵه‌. تایبه‌ت به‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، وا چاوه‌ڕوانكراوه‌ كه‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتیی چین 110 ترلیۆن یوان (14.89 ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) تێپه‌ڕێنێت له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا، ئه‌مه‌ش 16%ی ئابووریی جیهانه‌، به‌ رێژه‌ی 30% به‌شداره‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی جیهانی. پێگه‌ی كشتوكاڵ وه‌كو بنچینه‌یه‌ك چڕتر كرایه‌وه‌، وه‌به‌رهێنان به‌رده‌وام بوو له‌ گه‌شه‌سه‌ندن، به‌های خزمه‌تگوزاری وه‌به‌رهێنان 53.9% یه‌ له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی و به‌شداری به‌كاربه‌ر له‌ ئابووری رێژه‌ی 60%ی تێپه‌ڕاند.
 
 له‌ رووی ژێرخانی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژیاوه‌، كۆی گشتی دووری بڕاوی هێڵه‌ ئاسنینه‌ خێرا به‌رزه‌كان 35000 كیلۆمه‌تر تێپه‌ڕده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كسانه‌ به‌ سێ چاره‌گی ئه‌و دوورییه‌ی كه‌ هێڵه‌ ئاسنینه‌ خێرا به‌رزه‌كانی جیهان ده‌یبڕن. دووری بڕاوی رێگای خێرا 140 هه‌زار كیلۆمه‌تری تێپه‌ڕاند، كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ جیهاندا. به‌ بازاڕكردنی 5 جی به‌رده‌وامه‌، هه‌روه‌ها گه‌شه‌سه‌ندنی داتا مه‌زنه‌كان و كۆمپیوته‌ر و زیره‌كی ده‌ستكرد زۆر به‌ خێرایی گه‌شه‌ ده‌كه‌ن.
 
 له‌ 2019، چین پله‌ی 14 به‌ده‌ستهێنا له‌ پێوانه‌ی داهێنانی جیهانی، كۆی گشتی تێچووی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان. سه‌باره‌ت به‌ گوزه‌رانی خه‌ڵك، داهاتی تاكه‌ كه‌سی له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی  10000 دۆلاری ئه‌مریكی تێپه‌ڕاند و داهاتی تاكه‌ كه‌سی به‌رده‌ست گه‌یشته‌ 30733 یوان (4800 دۆلاری ئه‌مریكی)، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆشاییه‌ی كه‌مكرده‌وه‌‌ كه‌ له‌نێوان چین و وڵاته‌ خاوه‌ن داهات به‌رزه‌كان هه‌بوو. ده‌ستكه‌وتی مه‌زن به‌ده‌ستهێنراوه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری، 55.75 ملیۆن كه‌س له‌ هه‌ژاری ده‌رهێندراون و له‌ ناوچه‌ هه‌ژاره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌  له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ، داهاتی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان له‌ 3416 یوانه‌وه‌ (2015) زیادكرا بۆ 9808 یوان(2019). به‌مه‌ش رێژه‌ی ساڵانه‌ی شارستانیه‌ت له‌ 30.2% به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 60.6%. 
 
گه‌وره‌ترین سیسته‌می بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ جیهاندا دامه‌زرێندراوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بیمه‌ی ته‌ندروستی بنچینه‌یی بۆ زیاتر له‌ 1.3 ملیار كه‌س داده‌پۆشێت و بیمه‌ی مووچه‌ی بنچینه‌یی بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س داده‌پۆشێت. سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی ژینگه‌، 82% له‌ كۆی 332 شار خاوه‌ن كه‌شوهه‌وایه‌كی خۆش و جۆرێتییه‌كی باشیان هه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی ژینگه‌یی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
 
 
 سێیه‌م: چوارده‌یە‌مین پلانی پێنج ساڵه‌
 
لە ئێستادا سەرکەوتنی چین لە بونیادنانی کۆمەڵگەیه‌كی مامناوەندی سەرکەوتوو لە هەموو روویەکییەوە لە بەرچاوە و لە گەشتێکی نوێدایە کە بەشێوەیەکی گشتگیر وڵاتێکی سۆشیالیستی هاوچەرخ بونیادبنێت. چوارده‌یە‌مین پلانی پێنج ساڵە (2021 – 2025) کە هەڵگری ئەرکێکی مێژووییە 6 ئامانجی سەرەکی گەشە پێدەدات. 
 
یەکەم: ئەنجامی نوێ لە گەشەسەندنی ئابووری، گەشەی بەردەوامی ئابووری تەندروست لەسەر بنەمای جۆریه‌تی، کارایی و دروستکردنی سیستەمی ئابووریی هاوچەرخ.
 
 دووەم: هەنگاوی نوێ لە چاکسازی و کرانەوە، بەشێوەیەکی بنچینەیی پێکهێنانی ئاستێکی بەرزتر لە کرانەوەی سیستەمێکی نوێدا.
 
 سێیەم: پێشخستنی شارستانیەتی کۆمەڵایەتی و خوێندەواری خەڵک، زیاتر پەرەدان بە کاریگەری کولتووری چینی و بەهێزکردنی پێکەوەبوونی نەتەوەی چینی.
 
 چوارەم: پێشکەوتنی نوێ لە بونیادنانی شارستانیەتێکی ژینگەیی، بەردەوامبوون لە بەرەوپێشبردنی ژینگە.
 
 پێنجەم: گەیشتن بە ئاستێکی نوێ لە بژێوی و گوزەرانی خەڵک و تەواوکردنی سیستەمی ئاسایشی و هەروەها بەیەکگرتنی ئەنجامەکانی کۆمەڵایەتی فرە ئاست و نه‌هێشتنی هەژاری.
 
 شەشەم: پێشخستنی کاریگەری حوکمڕانی و تەواوکردنی یاسای سۆشیالیستی دیموکراتی و بەدەستهێنانی پێشکەوتنی گەورە لە مۆدێرنکردنی بەرگریی نیشتمانی و سەربازی.
 
سەرنجی چوارده‌یە‌مین پلانی پێنج ساڵە بریتییە لە "نوێ". قۆناخێکی نوێ، چەمکێکی نوێ و شێوازێکی نوێ. یەکەمیان بریتییە لە سەرخستنی جۆریه‌تی بەرزی گەشەپێدان. گەشەپێدان تەنیا لە ژمارە و چەندێتیدا بەرجەستە نابێت، بەڵکو بۆ پڕکردنەوەی پێویستییە گەشەسەندووەکانی خەڵکە بۆ ژیانێکی باشترو چارەسەرکردنی دژیەکەکانی پەرەسەندنی ناتەواو، هەروەها  پەرەپێدانی کێبڕکێی نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی هێز و توانای گشتی وڵات بۆ بەرگەگرتنی مەترسییەکان.
 
 دووەم بۆ خێراکردنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی شێوازێکی نوێی گەشەسەندووی دوو خول لەگەڵ سوڕی ناوخۆیی کە وادەکات سوڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی یەکتر بەهێز بکەن. لەدوای دەیەی 1980 ، چین بازاڕی جیهانی لەباوەش گرت، مۆدێلی گەشەپێدانی "کارگەی جیهانی" پێکهێنا ، بەخێرایی هێزی ئابووری خۆی باشتر کرد. لەگەڵ ئەوەشدا لەم ساڵانەی دواییدا، کە رەوتی دژە جیهانگیری پچڕ بوو ، ژینگەی سیاسی و ئابووری جیهانی لە گۆڕاندایە. 
 
لەبەرئەوه‌ چوارده‌یە‌مین پلانی پێنج ساڵە شوێنپێ دادەنێت لە خۆماڵیکردندا، بۆ فراوانکردنی خواستی ناوخۆیی و پێکهێنانی خولێکی باش لە ئابووری نەتەوەییدا. بەڵام ئەمە هەرگیز مانای خولێکی داخراوی ناوخۆیی نییە، بەڵکو بازنەیەکی جووتی کراوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە. دەرگای کراوەی چین هەرگیز داناخرێت. سێیەمیان قووڵکردنەوەی چاکسازی و کرانەوەیه‌، "پێشنیاز"ەکە زیاتر لە 20 جار ئاماژەی بە " چاکسازی " و " کرانەوە " ده‌دات ، بەڵێنی دا بە دامەزراندنی دامەزراوەی نوێ بۆ ئابوورییەکی کراوە لە ئاستێکی بەرزتردا ، بەرزکردنەوەی هاوکاری جۆری بەرز بۆ ده‌ستپێشخه‌ری پشتێنه‌ و رێگا، بەدواداچوونی سوودمه‌ندبوونی دوو لایه‌نه‌ لە  هه‌ماهه‌نگی نێودەوڵەتیدا. 
 
 
چواره‌م: چین له‌ 2035
 
لە ساڵی 2035ـدا چین مۆدێرنکردنی سۆسیالیستی درک پێدەکات. "پێشنیاز"ەکە ئامانجی درێژخایەنی بنچینەکانی مۆدێرنیتە سۆسیالیستییەکان لە ساڵی 2035 لە 9 رووەوە گەڵاڵە دەکات.
 
 1- هێزی ئابووری و تەکنەلۆژی چین و هێزی نەتەوەیی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات. هەنگاوی نوێتر دەبڕێت لە زیادکردنی داهاتی هەر سەرمایەیەکی دانیشتووانی شار و لادێدا. پێشکەوتنی گەورە لە بواری تەکنەلۆژیا لە ناوچە گرنگەکان رووده‌دات ، چین له‌ رووی داهێنانه‌وه‌ دەبێتە سەرکردەیەکی جیهانی.
 
2- پیشەسازی نوێ، زانیاریی تەکنەلۆژی، شارستانی، مۆدێرنبوونی کشتوکاڵ بەدەست دەهێنرێت. 
 
3- مۆدێرنکردنی سیستەم و توانای چین بۆ حوکمڕانی بەدەست دەهێنرێت. مافی خەڵک بۆ بەشداریکردن و پەرەپێدان بە یەکسانی بە پێی پێویست پارێزراو دەبێت . پێگەی یاسا بۆ وڵات و حکومەت و کۆمەڵگا لە بنەڕەتدا وەک پێویست دەبێت.
 
4- چین دەبێتە وڵاتێکی بەهێز لە بوارەکانی کولتوور، پەروەردە، بەهرە، وەرزش و تەندروستی. به‌هێزكردنی پێشکەوتنی گشتگیر بۆ ته‌واوی خەڵک و ئه‌ته‌كێت (ئاكاری ره‌فتار)ی کۆمەڵایەتی و مەدەنییەت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێت . هێزی کولتووری چین زۆر بەهێزتر دەبێت.
 
 5-  کارکردن بە شێوازی ئیکۆ–فرێندلی (ژینگه‌دۆست) لە بوارەکانی کارکردن و ژیان بەرەوپێش دەبرێت ، هەروەها  پێشکەوتنێکی بنەڕەتی لە ژینگەدا دەبێت.
 
 6- کرانەوەکە دەگاتە قۆناخێکی نوێ و گەشەی گەورە و بەهێزی وڵاتی لێدەکەوێتەوە بۆ بەشداریکردن لە هاوکارییە ئابوورییەکان  و کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی ئابووریدا.
 
 7- داهاتی ناوخۆیی گشتی دەگاتە ئاستی وڵاتە پێشکەوتووەکان. هه‌روه‌ها جیاوازییەکان لە گەشەی شارستانی لە لادێکان و نێوان هەرێمەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.  ستانداردی ژیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.
 
8- جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی ئاشتی چین دەچێتە ئاستێکی بەرزتر و مۆدێرنکردنی بەرگری نیشتمانی و سەربازی بەدەست دەهێنرێت.
 
9- پێشکەوتنی بەرچاوتر و گرنگ لە پەرەپێدانی مرۆیی و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی هاوبەش بۆ هەمووان بەدی دێت.
 
شی جینپینگ سەرۆکی چین رایگەیاند کە نه‌ چین بەبێ جیهان ده‌توانێت گەشە بکات ، نه‌ جیهان بەبێ چین ده‌توانێت گەشە بکات. لەسەر رێگای چاکسازی و کرانەوە ، چین بە قووڵی لەگەڵ ئابووری جیهانیدا یەکخراو بووە و پێشکەوتنی خێرای بەدەستهێناوە لە ماوەی 40 ساڵدا. لەژێر رێنماییەکانی  چوارده‌یەمین کۆبوونەوەی پلانی پێنج ساڵە ، هۆکارێکمان هەیە بۆ ئەوەی بڕوا بەوە بکەین کە ئابووریی چین بەردەوام لە گەشەکردندایە بۆ سوودگەیاندن بە گەلی چین و هه‌موو گه‌لانی جیهان. تاوەکو ساڵی  2035، چین  مۆدێرنکردنی سۆشیالیستی درک پێدەکات و دەبێتە وڵاتێکی سەرکەوتوو و دیموکراتخواز و پێشکەوتوو و هه‌روه‌ها دەبێتە وڵاتێکی جوانی مودێرنی سۆشیالیست لە ناوەڕاستی ئەم سەدەیەدا.